واڵاپرێس/
نوری مالیکی سه‌رۆک وه‌زریری ئێراق به لێدوانێک وه‌ڵامی سه‌رۆک وه‌زیری ده‌وڵه‌تی تورک ئه‌ردۆگانی دایه‌وه که وتبووی حکومه‌تی ئێراق لێدوانه‌کانی
ئه‌ردۆگان وه‌کو تێکه‌ڵبوونی ئه‌ردۆگان به کاروباری ناوخۆیی ئێراق لێکده‌ده‌نه‌وه.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق نوری مالیکی وه‌ڵامی لێدوانه‌که‌ی ئه‌ردۆگانی دایه‌وه و وتی"که شه‌ڕی مه‌زهه‌بی له ئێراق هاته کایه‌وه ئه‌نقه‌ره بێده‌نگ نامێنێته‌وه" و هۆشیاری دایه ئه‌ردۆگان که زۆر به وریاییه‌وه مامه‌ڵه بکات.
مالکی ئاشکرای کرد ئێراقییه‌کان چ سوننه چ شیعه و هه‌موو برای یه‌کن و پێویست به ده‌ستوه‌ردانی هیچ لایه‌نێکی ده‌ره‌کی نییه.


