Fri05182012

Last update01:31:10 AM GMT

Back عێراقی دلێر عه‌بدولقادر: به‌شه‌ بودجه‌ی كه‌ركوك زیادناكرێت

دلێر عه‌بدولقادر: به‌شه‌ بودجه‌ی كه‌ركوك زیادناكرێت

  • پ‌د‌ف
para

ئاشتی/
په‌رله‌مانتارێكی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانیی كوردستان ڕایگه‌یاند، سه‌رجه‌م نوێنه‌ره‌كانی پارێزگای كه‌ركوك به‌كورد‌و عه‌ره‌ب‌و توركمان‌و ئاشوورییه‌وه‌، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ڕێكه‌وتوون به‌شه‌ بودجه‌ی پارێزگای كه‌ركوك زیاد بكرێت.
دلێر عه‌بدولقادر بۆ واڵاپریس-ی ڕوونكرده‌وه‌، داوایانكردووه‌، له‌په‌رله‌مانی عێراق‌و لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان بڕی (50) ملیار دینار بۆ سه‌ر به‌شه‌ بودجه‌ی كه‌ركوك زیادبكرێت، ئه‌م دواكارییه‌ش له‌به‌ر لایه‌نی مادییه‌كه‌ی نه‌بووه‌، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌بوو ئه‌گه‌ر پێكهاته‌كان پێكه‌وه‌ كاربكه‌ن ده‌توانن ده‌سكه‌وت به‌ده‌ست بهێنن، وتیشی:"ئه‌و پێشنیازه‌یان له‌لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان پێشكه‌ش كردووه‌، جگه‌ له‌په‌رله‌مانتارانی كورد له‌په‌رله‌مانی عێراق، له‌گه‌ڵ ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی توركمان له‌لیژنه‌ی دارایی، هیچ لایه‌نێكی دیكه‌ پیشتگیری داخوازییه‌كه‌یان نه‌كردووه‌".
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی عێراق پێیوابوو، ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی كه‌ داوایان كردووه‌، بۆ سه‌ر به‌شه‌ بودجه‌ی عێراق زیادناكرێت، چونكه‌ ته‌نها په‌رله‌مانتارانی كورد له‌گه‌ڵ ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی توركماندا پشتگیریان له‌داواكارییه‌كه‌ كردووه‌، ئه‌گینا وه‌ك لیست، لیسته‌كانی عێراقییه‌‌و هاوپه‌یمانیی نیشتمانی پشتگیریان له‌و داواكارییه‌ نه‌كردووه‌.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش به‌شه‌ بودجه‌ی كه‌ركوك (600) ملیار دیناره‌‌و داواده‌كرێت بۆ (650) ملیار دینار زیادبكرێت.