Fri05182012

Last update01:31:10 AM GMT

Back عێراقی پەرلەمانتارانی عێراق 1 ملیۆن دینار غەرامە دەكرێن

پەرلەمانتارانی عێراق 1 ملیۆن دینار غەرامە دەكرێن

  • پ‌د‌ف
n000480-00-0-0-b

ئاشتی/
بەڕێوەبەری گشتی ڕاگەیاندن لەپەرلەمانی عێراق، وتی: لەمەودوا هەر پەرلەمانتارێك ئامادەی دانیشتنەكان نەبێت (1) یەك ملیۆن دیناری عێراقی غەرامە دەكرێت .
محەمەد ئەبوبەكر بۆ (واڵاپریس)ی ڕوونكردەوە، لەمەودوا هەرپەرلەمانتارێك بەبەڵگەی روون ئامادە نەبوونی خۆی لەدانیشتنەكانی پەرلەمانی عێراق نەسەلمێنێت یەك ملیۆن دینار غەرامە دەكرێت.

وتیشی: لە پێشوودا ئەو بڕە (500) هەزار دینار بووە، بەڵام لەبەرئەوەی دیاردەكەی كەم یان بنەبڕ نەكردووە بۆیە هەفتەی رابردوو پەرلەمان بڕیاریدا ئەو غەرامەیە بۆ یەك ملیۆن دینار زیاد بكرێت.

رونیشیكردەوە، تا لەم خولەی پەرلەماندا هەر پەرلەمانتارێك بەڵگەیەكی ڕوونی نەبوایە بۆ ئامادەنەبوونی (500) هەزار دینار غەرامە دەكرا.