واڵاپرێس/
له‌میانه‌ی گه‌شتێكیاندا كه پێنج شه‌ممه‌ی رابردوو له‌رێگه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانیه‌وه ئه‌نجامیاندا دوێنی له شاری میلانۆ پرۆتۆكۆلێكی بازرگانی
هاوبه‌ش له نێوان یه‌كێتی هاورده و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان و یه‌كێتی هاورده و ناردنكارانی میلانۆ له ئیتاڵیا واژووكرا.
شێخ مسته‌فا شێخ عه‌بدولره‌حمان سه‌رۆكی یه‌كێتی هاورده و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند:"مه‌به‌ست له‌وگه‌شته به‌شداریكردن بووه له پێشانگایه‌كی بازرگانی تایبه‌ت به بواری بیناسازی كه له‌شاری میلانۆی وڵاتی ئیتاڵیا كرایه‌وه، تاوه‌كو كۆمپانیا كوردستانی و ئیتاڵیه‌كان له یه‌كتر نزیك بكه‌ینه‌وه".
شێخ مسته‌فا وتیشی:"له پێشانگاكه‌شدا هه‌وڵ درا كه ره‌وشی كوردستان له رووی بازرگانی و وه‌به‌رهێنان و ئاستی ئابووریه‌وه زیاتر بخه‌ینه‌روو تاوه‌كو كۆمپانیا ئیتاڵی و ئه‌ورووپیه‌كان هان بده‌ین به‌به‌شداریكردنیان له‌بواری ئابووری هه‌رێمی كوردستان و وه‌گه‌رخستنی سه‌رمایه‌كان له ناوچه‌كه‌دا"
له په‌راوێزی پێشانگاكه‌شدا كۆبونه‌وه‌یه‌كی گرنگ له نێوان یه‌كێتی هاورده و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان و هاوتاكه‌ی له شاری میلانۆ به‌رێوه‌چوو دوای كۆتایی هاتنی كۆبونه‌وه‌كه‌ش به ئاماده‌بوونی كۆمپانیا كوردستانیه‌كان پرۆتۆكۆلێكی هاوبه‌ش له نێوان یه‌كێتی هاورده و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان و یه‌كێتی هاورده و ناردنكارانی میلانۆ واژووكرا .
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه كلاودیۆ رۆتی سه‌رۆكی یه‌كێتی هاورده و ناردنكارانی میلانۆ رایگه‌یاند:"ئه‌م پرۆتۆكۆله هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ زیاتر به‌ستنه‌وه‌ی كۆمپانیا كوردستانی و ئیتالیه‌كان و هه‌ماهه‌نكی كردن له رووی په‌یوه‌ندیه بازرگانیه‌كانی نێوان هه‌ردوولا".


