په‌یوه‌ند/
به‌گوێره‌ی بودجه‌ی گشتی عێراق پێویسته ساڵانه (17%)ی ئه‌و بودجه‌یه بۆ سێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستان ته‌رخانبكرێت، به‌ڵام به‌گوێره‌ی ئه‌و بودجه‌یه‌ی ته‌رخانكراوه، ماوه‌ی هه‌شت ساڵه حكومه‌تی ناوه‌ند پشكی ته‌واوه‌تی بودجه ناداته هه‌رێم‌و ڕێژه‌كه‌ی كه‌مكردووه‌ته‌وه.سه‌عید ره‌سوڵ په‌رله‌مانتاری لیستی هاوپه‌یمانیی كوردستان له‌په‌رله‌مانی عێراق بۆ واڵاپرێس ئاشكرایكرد، ساڵانه ڕێژه‌ی بودجه‌ی هه‌رێم له‌بودجه‌ی گشتی عێراقدا كه‌متر بووه له‌و بڕه‌ی دیاریكراوه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ساڵانه بودجه زیادیكردووه، بۆیه زۆر هه‌ست به‌جیاوازییه‌كه‌ی ناكرێت.
وتیشی:"به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی هه‌یه، بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌بودجه‌ی گشتی عێراقدا له‌وكاته‌ی عێراق بووه‌ته عێراقێكی ده‌ستووری، له‌ساڵی (2005)دا (10.4%) بووه، له‌ساڵی (2006)دا (8.4%)، ساڵی (2007) بووه‌ته (11.5%)، ساڵی (2008) بودجه‌ی هه‌رێم بووه‌ته (11%)، ساڵی (2009) بودجه‌كه بووه‌ته (12%)، له‌ساڵی (2010)دا بووه‌ته (12.5%)، له‌ساڵی (2011)شدا بودجه بووه‌ته (11.5%)".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بودجه‌ی عێراق به‌ڕیژه‌ی (20%) زیادیكردووه‌و نزیكه‌ی (117) ترلیۆن دیناره، به‌ڵام پشكی (17%)ی هه‌رێمی كوردستان ته‌نها (10.8%)ه له‌بودجه‌كه‌دا


