سه‌ڵاح جه‌میل/
كه‌می بینای خوێندن یه‌كێكه له‌گرفته‌كانی په‌روه‌رده له‌كوردستان و به‌ڕیوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ش باس له‌پرۆژه‌كانیان ده‌كات له سنورهكهیاندا. به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی هه‌ڵه‌بجه (م .جسن نوری ) له‌لێدوانێكیدا تایبه‌ت به‌پرۆژه‌كانی په‌روه‌رده ووتی " به‌خۆشحاڵی یه‌وه ئێستا له‌سنوری بهڕێوهبهریهتیهكهمان (13) بینای نوێ بۆ خوێندن دروست ده‌كرێت كه هه‌ندێكیان چونه‌ته بواری خزمه‌ته‌وه واته ته‌واو كراون هه‌ندێكی دیكه‌شیان به‌تایبه‌ت (2) خوێندنگا له‌هه‌ڵه‌بجه پاش كۆتایی ئه‌م كۆرسه‌ی تاقیكردنه‌وه ده‌چێته بواری خزمه‌ته‌وه ،وه ئێمه له‌پلانی خۆمان گرنگی به‌وه ئه‌ده‌ین سیسته‌می نوێ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده تایبه‌ت به خوێندنگا ئاماده‌یی یه‌كان جێ به‌جێ بكه‌ین یه‌ك ده‌وام بن به‌هه‌ولی هه‌موو لایه‌ك ئه‌و كێشه‌یه له‌ئه‌مساڵ له‌هه‌ڵه‌بجه كۆتایی پێدێت ، وه له‌شاری هه‌ڵه‌بجه (4) باخچه‌ی ساوایان دروست ده‌كرێت له‌گه‌ل دروستكردنی (6) خوێندنگا بۆ شه‌ش گوند ،دروستكردنی سه‌نته‌رێكی تایبه‌ت به خاوه‌ن پیداوستی یه تایبه‌ته‌كان وه له‌شارۆچكه‌ی سیروان و خورمال و بیاره‌ش چه‌ند بینایه‌ك ده‌كه‌ینه‌وه كه سه‌رجه‌میان له‌گرفته‌كانی كه‌می بینا ڕزگارمان ده‌كات ، وه سه‌رجه‌می ئه‌م پرۆژانه به‌گوژمه‌ی 13.549.322.346 ملیار دینار ئه‌نجام ده‌درێت "
به‌ڕێوبه‌ری په‌روه‌رده‌ی هه‌ڵه‌بجه به‌م شێوه‌یه بڕی تێچونی سه‌رجه‌م پرۆژه‌كانی به‌ژماره خسته ڕوو .
1. خوێندنگه‌ی 18 پۆلی سیروان 1.123.835.855 ملیار دینار
2. سه‌نته‌ر خاوه‌ن پێداوستی تایبه‌ت 459.960. ملیۆن دینار
3. (5) قوتابخانه‌ی شه‌ش پۆلی و (2) باخچه‌ی ساوایان 2.091.949.000 ملیار دینار
4. باخچه‌ی ساوایانی خورمال 666.961.484 ملێۆن دینار
5. باخچه‌ی شاره‌وانی 694.058.048 ملێۆن دینار
6. باڵه‌خانه‌یه‌كی (27) پۆلی له هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید 2.612.886.500ملیار دینار
7. خوێندنگایه‌كی (18) پۆلی له گۆران سیتی 1.806.127.000 ملیار دینار
8. 18 پۆلی له خورماڵ 1.656.071.123 ملیار دینار
9. خوێندنگایه‌كی (12) پۆلی كانی شێخ 754.215.226 ملێۆن دینار
10. خوێندنگایه‌كی (18) پۆلی له شاره‌وانی 1.682.248.00 ملیار دینار ..


