به‌م زووانه كۆربه‌ندی ئابوری له دوبه‌ی ده‌به‌سترێت
واڵاپرێس/
له‌ژێر ناونیشانی كۆربه‌ندی ئابوری كوردستان له میر نشینی دوبه ی و به چاودێری ده‌سه‌ڵات دارانی دوبه‌ی و ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی دوبه‌ی ،له دوومانگی داهاتوودا كۆربه‌ندی ئابوری كوردستان ساز بكرێت . له‌وباره‌یه‌وه شیلان خانه‌قا نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم بۆ كاروباری بازرگانی له ئیمارات له لێدوانێكی دا بۆده‌زگاكانی راگه‌یاندن رایگه‌یاند:" به‌مه‌به‌ستی زیاتر ئاشنابوون به‌و پێشكه‌وتنانه‌ی هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌یه‌كی نزیكدا كۆربه‌ندێكی گه‌وره‌ی ئابووری له میرنشینی دوبه‌ی ئه‌نجامده‌درێ كه تیایدا وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی و گه‌شتوگوزار و ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێم و ژماره‌یه‌كی زۆر له بازرگانان و كۆمپانیا بیانیه‌كان كه له كوردستان كار ده‌كه‌ن ئاماده‌یی ده‌بن .
ناوبراو گوتیشی :"وه ئامانجمان له ساز كردنی ئه‌م كۆربه‌نده له میر نشینی دوبه‌ی بریتی یه له باری ئابوری كوردستان و سه‌قامگیری باری ئه‌منی و سه‌رجه‌م لایه‌نه پێشكه‌وتووه كانی كوردستان ده‌رخه‌ین بۆ سه‌رجه‌م بازرگانانی وڵاتان ،تابێن له كوردستان وه‌به‌رهێنان بكه‌ن به‌تایبه‌ت سه‌رمایه‌دارانی ئیماراتی زیاتر هه‌نگاو بنێن به‌ره‌و كوردستان تاوه به‌رهێنان ئه‌نجام بده‌ن ":.
شیلان خانه‌قا گوتیشی :" له كۆربه‌نده‌كه دا كه ژماره‌یه‌كی زۆر له سه‌فیرو قونسوڵ و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئیمارات و میر نشینی دوبه‌ی ئاماده‌ده‌بن و بریاریشه ماوه‌ی 2رۆژ بخایه‌نێت ":


