حسین عزیز/
به‌مه‌به‌ستی په‌رپێدانی به‌خێوكردنی په‌له‌وه‌ر و به‌رهه‌م هێنانی گۆشتی سپی له سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان (1250)تۆن ئالیك دابه‌شده‌كرێت. ڕحیم حمید به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵی گه‌رمیان به سایتی واڵاپرێسی-ی وت، له سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان (1250)تۆن ئالیك له جۆری (فول السویا)به نرخی پاڵپشتكراوه‌ی 50%به سه‌ر (150)كێڵگه‌ی به خێوكردنی په‌له‌وه‌ردا دابه شده‌كرێت.ڕاشیگه‌یاند: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ په‌رپێدانی به‌خێوكردنی په‌له‌وه‌ر بڕی (450)ملیۆن دیناری ته‌رخان كردوه.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه علی حسین سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌كانی په‌تاته له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كشتوكاڵی گه‌رمیان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد" به‌مه‌به‌ستی بره‌ودان به‌زیادكردنی به‌رهه‌می په‌تاته له سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان 440تۆن په‌تاته دابه‌ش ده‌كرێت به سه‌ر جوتیارانی ناوچه‌كه‌دا وهه‌ر جوتیارێكیش له 3 تۆن تا15 تۆن ده‌توانێت سوود مه‌ندبێت، بۆ هه‌رتۆنێكیش وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ 50%نرخه‌كه‌ی پاڵپشتی ده‌كات و ته‌نها 985،000 هه‌زاردینار له جوتیاران وه‌رده‌گیرێت له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر تۆنێكدا.


