|
تیپی وه‌رزشیی شه‌هید ئاوات
|
یادگار: تیپی میللی له‌شاری سلێمانی مێژوویه‌كی دێرینی هه‌یه و له دوای راپه‌رین به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ئه‌و تیپانه روو له زیادكردن بوون، تیپی وه‌رزشیی شه‌هید ئاوات یه‌كێكه له‌و تیپانه‌ی له ساڵی 1992 له‌لایه‌ن چه‌ند وه‌رزشكارێكی سنووری گه‌ڕه‌كی ئازادی دامه‌زرێنرا.
سه‌ره‌تا تیپه‌كه ناوی شكۆ بووه، به‌ڵام یاریزانێكی تیپه‌كه كه ناوی ئاوات عه‌لی بووه له‌ساڵی 1993دا كۆچی دوایی ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه تیپه‌كه ناونرا تیپی وه‌رزشی شه‌هید ئاوات، تیپه‌كه له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنیدا تا ئێستا چه‌ندین یاریزانی لێهاتووی پێگه‌یاندووه كه یانه‌كانی ناو شاری سلێمانی سوودێكی زۆریان لێوه‌رگرتووه .
ئه‌م تیپه به‌شداریی له‌چه‌ندین خولدا كردووه، له‌وانه خولی یاریگای كه‌مال سه‌لیم و خولی یاریگای هاوكاری و خولی یاریگای بابان و چه‌ندین خولی تر، چه‌ندین ئه‌نجامی باشیشی ده‌سته‌به‌ركردووه ، له‌وانه له ساڵی 1994 یه‌كه‌می خولی كه‌مال سه‌لیم و ساڵی 1996 یه‌كه‌می خولی هاوكاری ده‌سته‌به‌ركردووه، له‌ساڵی 1998یشه‌وه به‌رده‌وام به‌شداریی خولی لیژنه‌ی تیپه میللییه‌كانی شاری سلێمانی كردووه و چه‌ند ئه‌نجامێكی باشی به‌ده‌ستهێناوه.
|
|
9/26/2009 12:00:00 AM
|
Print Page
|
|