|
باشترین زانكۆكانی جیهان له 2009 دا
|
سایتی times higher education وه‌كوو ساڵانی رابردوو ،لیستێكی پێشكه‌شكردووه له باشترین زانكۆكانی جیهان كه دیسان زانكۆی هارڤارد له پله‌ی یه‌كه‌مدایه .
ئه‌م لیسته ناویی 200 زانكۆیی ناوداری جیهانی تێدایه و زانكۆی هارڤارد وه‌كوو باشترین زانكۆی جیهان له ساڵی 2009 نیشان درا .
ناویی پله‌ی یه‌كه‌م تا ده‌یه‌مین پله به ریزی خواره‌وه هاتووه :
پله‌ی یه‌كه‌م : زانكۆی هارڤارد -ئه‌مریكا
پله‌ی دووه‌م :زانكۆی كه‌مبریج – به‌ریتانیا
پله‌ی سێیه‌م :زانكۆی ییل – ئه‌مریكا
پله‌ی چواره‌م :زانكۆی كالج – به‌ریتانیا
پله‌ی پێنجه‌م :زانكۆی ئه‌كسفۆرد - به‌ریتانیا
پله‌ی شه‌شه‌م : ئه‌مپێریال كالج له‌نده‌ن – به‌ریتانیا
پله‌ی هه‌وته‌م :زانكۆی شیكاگۆ – ئه‌مریكا
پله‌ی هه‌شته‌م :زانكۆی پرینستۆن – ئه‌مریكا
پله‌ی نۆیه‌م : رێكخراویی ته‌كنۆلۆژیای ماساچۆست
پله‌ی ده‌یه‌م : رێكخراویی ته‌كنۆلۆژیای كالیفۆرنیا – ئه‌مریكا
هه‌روها زانكۆی ته‌كنۆلۆژی ماساچۆست پله‌ی یه‌كه‌می زانكۆكانی ئه‌ندازیاری و ته‌كنۆلۆژییه . زانكۆی هارڤارد پله‌ی یه‌كه‌می زانكۆكانی بایۆلۆژی و بایۆپزیشكی. زانكۆی كه‌مبریج پله‌ی یه‌كه‌می زانست و هونه‌ر .
له نێوان وڵاته ئاسیاییه‌كاندا ،ئێران ، ژاپۆن ، تایله‌ند ، چین ، هیند ، هۆنگ كۆنگ ، كۆریای باشوور ، سه‌نگاپوور ، تایوان و مالیزی ناویان له‌م لیسته هه‌بوو، كه به‌رزترین ئاست تایبه‌ت بوو به زانكۆی تۆكیۆ –ی ژاپۆن و دوای ئه‌ویش زانكۆی هۆنگ كۆنگ ،كه به‌م شێوازه له ریزی 22 و 24 ی لیسته‌كه‌دا بوو .
زۆرترین به‌شی لیسته‌كه، تایبه‌ت كراوه به زانكۆكانی ئه‌مریكا و 87 زانكۆی ئه‌م وڵاته له لیستێكی 399 ی‌دا بوونیان هه‌یه و دوای ئه‌و به‌ریتانیا به 47 زانكۆ ، زۆرترین جێگه‌ی بۆ خۆی تایبه‌ت كردووه .
زانكۆی تاران – ئێران، له‌گه‌ڵ زانكۆكانی جۆرجیا-ی ئه‌مریكا و شووا-ی ژاپۆن له یه‌ك ریز دانراون .هه‌روه‌ها زانكۆی تاران له به‌شی ئه‌ندازیاری it ریزی 112 ی جیهاندایه .
|
|
10/28/2009 1:14:23 PM
|
Print Page
|
|