|
یه‌كێتی تۆپی پێی ئاسیا هه‌لێك بۆ یانه‌ی هه‌ولێر ده‌ره‌خسێنێ
|
واڵاپرێس
عه‌بدولخالق مه‌سعوود عه‌بدولخالق مه‌سعوود جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر و ئه‌مینداریی دارایی یه‌كه‌تیی تۆپی پێی عێراقی هه‌ڵوه‌شێنراو ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه به‌ئاژانسی كوردستان بۆ ده‌نگوباس (ئاكانیوز)ی راگه‌یاند"له پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی یه‌كه‌تیی تۆپی پێی ئاسیا محه‌مه‌د بن هه‌مام واده‌ی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی به‌شداریی یانه‌ی هه‌ولێر بۆ چوارشه‌می داهاتوو دواخرا".
جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر له‌باره‌ی شیمانه‌كانی هه‌ڵگرتنی سزا له‌سه‌ر یه‌كێتی تۆپی پێی عێراقی وتی: له‌م ڕۆژانه‌دا قسه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراقی ده‌كه‌ین بۆ پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی لێژنه‌ی ئۆله‌مپی له بڕیاره‌كه‌ی خۆی، به‌ڵام به‌دووریشی ده‌زانم ئه‌وان له بڕیاره‌كانی خۆی پاشگه‌ز ببته‌وه".
جێگه‌ی ئاماژه‌یه لێژنه‌ی ئۆله‌مپی عێراقی له 16 تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2009 به‌بڕیارێكی ره‌سمی یه‌كه‌تیی تۆپی پێی عێراق هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه و له جێگه‌ی ئه‌و لێژنه‌یه‌كی كاتی پێك هێنا بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی كاروباری تۆپی پێی عێراق، له به‌رامبه‌ریشدا یه‌كه‌تیی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی (فیفا) له 20 تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2009 هه‌موو چالاكییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی عێراقی سڕ كرد.
|
|
1/3/2010 8:07:27 PM
|
Print Page
|
|