|
به‌رشه‌لۆنه باشترینه له جیهاندا
|
واڵاپرێس
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی خولی ئیسپانی و خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا به باشترین یانه‌ی جیهان هه‌ڵبژێردا و بۆ جارێكی تر پێشه‌نگی یانه‌كانی جیهانی گرته‌وه .
یه‌كێتی مێژوو و ئاماری تۆپی پێ ی جیهانی كه ناسراوه به (IFFHS) له ئاماری ئه‌م مانگه‌یدا هه‌ستا به‌ده‌ستنیشان كردنی باشترین یانه‌كانی جیهان و له‌و ڕیزبه‌ندیه‌شدا یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه توانی بۆ جارێكی تر ببێته باشترین یانه‌ی جیهان.
جێ ی باسه یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له ساڵی 1991 ه‌وه له پێشه‌نگی یانه‌كانی جیهاندایه و ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه توانیویه‌تی له‌و ماوه‌یه‌دا له خولی ئیسپانی و خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش بكات و یه‌كێك بێت له هه‌ره باشترین یانه‌كانی جیهان .
ئه‌مه‌ش ڕیزبه‌ندی باشترین یانه‌كانی جیهانه :
1. به‌رشه‌لۆنه (ئیسپانیا) .
2. مانچیسته‌ریونایتد (ئینگلته‌را) .
3. یۆڤانتۆس (ئیتاڵیا) .
4. میلان (ئیتاڵیا) .
5. ڕیاڵ مه‌درید (ئیسپانیا) .
6. ئه‌نته‌رمیلان (ئیتاڵیا) .
7. بایرن میونخ (ئه‌ڵمانیا) .
8. ئه‌رسناڵ (ئینگلته‌را) .
9. ڕیڤه‌رپله‌یت (ئه‌رجه‌نتین) .
10. چێڵسی (ئینگلته‌را) .
|
|
1/12/2010 7:39:17 PM
|
Print Page
|
|