|
كچانی پێشمه‌رگه هاوتای كچانی جیهانن
|
واڵاپرێس
پاش ئه‌وه‌ی له‌ڕۆژانی ڕابردودا كچانی تیپی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌شداری كرد له‌پاڵه‌وانێتی ماراسۆنی نێوده‌وڵه‌تی له‌ووڵاتی لوبنان كه 3 كچه‌یاریزانی تیپه‌كه به‌شدارییان تێدا كردبوو توانیان له‌پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ن كه زیاتر له31 هه‌زاریاریزان له‌ووڵاتانی جیهانه‌وه به‌شدارییان تێدا كردبوو.
ئه‌نجامه‌كانی كچانی یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌م شێوه‌یه‌بوو.
زیلان صه‌ڵاح 5 كم پله‌ی پێنجه‌م .
به‌هارخه‌سره‌و 10 كم پله‌ی هه‌شته‌م .
دالیا ئه‌حمه‌د 10 كم پله‌ی پێنجه‌م .
ئه‌وه‌ی جێگای باسه یاریزانانی ووڵاتی كینیا به‌ته‌واوه‌تی كۆنترۆڵی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌یان كردبووكه‌توانیوبویان به‌پله‌یه‌كی باش ببنه پێشه‌نگی پاڵه‌وانێتیه‌كه.پاڵه‌وانێتی ماراسۆنی جیهانی هه‌مووساڵێك و له‌مانگی 12 دا ئه‌نجام ده‌درێت كه‌زۆربه‌ی ووڵاتانی جیهان به‌شداری تێداده‌كه‌ن ...
له سایتی كورد سپۆرته‌وه
|
|
1/12/2010 7:42:15 PM
|
Print Page
|
|