|
كێشه‌ی ده‌ته‌په ده‌چێته دادگای مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا
|
واڵاپرێس:
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، سكاڵای داخستنی ده‌ته‌په له‌لایه‌ن حه‌سیب قه‌بڵانه‌وه پێشكه‌ش به‌دادگای مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا كرا كه‌ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر به‌فه‌رمی له‌توركیادا هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه.
حه‌سیب قابڵان جێگری حزبی سه‌لام و حوڕییه كه له‌جیاتی پارتی ده‌ته‌په دانراوه، سكاڵایه‌كی پێشكه‌ش به‌دادگای مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا كرد،كه تیایدا هاتوه : ده‌ته‌په هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه له‌پێش ئه‌وه‌ی دادگای ده‌ستووری توركی پرس و ڕا به‌دادگای ئه‌ورووپا بكات، ئه‌مه‌شی وه‌ك گرێكوێره‌یه‌ك وه‌سفكرد له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی ئه‌ورووپاو په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌ورووپاو توركیا.
ئه‌وه‌شی دووپاتكردووه‌ته‌وه كه: هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك له‌نێوان پارتی كرێكارانی كوردستان pkk و پارتی ده‌ته‌په-دا بوونی نییه‌و داخستنی ده‌ته‌په‌ش به‌نایاسایی ده‌بینم.
|
|
1/20/2010 7:34:28 PM
|
Print Page
|
|