|
فرۆكه‌یه‌كی ئێرانی له فرۆكه‌خانه‌ی مه‌شهه‌د ئاگری گرت
|
واڵاپرێس
له رووداوی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فرۆكه‌یه‌كی ئێرانی‌دا كه 157 گه‌شتیاری تێدا بوو، ژماره‌یه‌ك سه‌رنشین بوونه قوربانی.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له باكوری خۆرهه‌ڵاتی ئێران فرۆكه‌یه‌كی جۆری تی ی‌و154 كه دروستكراوی روسیایه و كار بۆ كۆمپانیای تابانی فرۆكه‌وانی ده‌كات به هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له كاتی نشتنه‌وه‌ی له فرۆكه‌خانه‌ی مه‌شهه‌د دوچاری تێك‌شكان بۆته‌وه.
ته‌له‌فزیۆنی ئێرانی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ بڵاویكرده‌وه 20 كه‌س له سه‌رنشینانی ئه‌وفرۆكه‌یه گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربوون.
هه‌روه‌ك سه‌رچاوه‌كه وتی ئێران 10 فرۆكه‌ی له‌و جۆره روسیه هه‌یه كه له‌سه‌رده‌می یه‌كێتی شوره‌وی جارانه‌وه كریویه‌تی
|
|
1/24/2010 11:47:00 AM
|
Print Page
|
|