|
ژنان 70% ی هه‌ژاره‌كانی جیهان پێكده‌هێنن
|
واڵاپرێس
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له راپۆرتێكیدا ئاماژه به رووبه‌رووبونه‌وه‌ی جوداكاری ژنان ده‌كات و به‌زۆرترین هه‌ژاره‌كانی جیهان پۆڵێنیان ده‌كات.
له راپۆرتێكیدا رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌وكان ئاماژه‌یداوه له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهاندا ژنان رووبه‌رووی جوداكاری ده‌بنه‌وه و زۆرترین رێژه‌ی هه‌ژاریش پێكده‌هێنن.
به پێی راپۆرته‌كه 70% ی هه‌ژاره‌كانی جیهان له ژنان پێكهاتووه و خاوه‌نی ته‌نها 1% ئه‌و زه‌وییانه‌ن كه سه‌نه‌دیان هه‌یه.
هه‌رله‌و راپۆرته‌دا هاتووه له53 وڵاتی جیهاندا هێشتا سووكایه‌تی به ژنان ده‌كرێت و له چوارچێوه‌ی هاوسه‌ریدا به تاوان دانانرێت.
راپۆرته‌كه بۆ به‌رده‌می لیژنه‌ی باڵای مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئاماده‌كراوه و به‌م نزیكانه وتووێژی له‌سه‌ر ده‌كرێت.
|
|
1/24/2010 1:21:15 PM
|
Print Page
|
|