|
"په‌یوه‌ندی نێوان په‌رله‌مان و حكومه‌ت وه‌ك پێویست نیه"
|
واڵاپرێس/ قادر ئه‌سمه‌ر
له‌خولی دووه‌می په‌رله‌مانی كوردستان وه‌زیرێك له حكومه‌ت هه‌بوو كه كاروباری په‌رله‌مانی به‌رێوه‌ده‌برد ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ كه‌مكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان ئه‌و وه‌زیره‌ش نه‌ما ، بۆیه زۆربه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان پێیانوایه بوونی ئه‌وكه‌سه‌ی حكومه‌ت له په‌رله‌مان ئیشوكاره‌كان به‌تایبه‌تی له رووی یاساییه‌وه ئاسانتر ده‌كات، حكومه‌تی هه‌رێمیش به‌نیازه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ك بۆ بۆ دورستكردنی په‌یوه‌ندی نێوان په‌رله‌مان و حكومه‌ت پێك بهێنێت.
سه‌ره‌تا ئارام قادر له فره‌كسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی وتی: "دیاره په‌رله‌مان بریتیه له ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و چاودێری و ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تیش بریتیه له ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن ، له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر په‌یوه‌نده‌كی راسته‌وخۆ و توندوتۆڵ له‌نێوان كاروباره‌كانی په‌رله‌مان و حكومه‌ت نه‌بێت ، ئه‌وا گرفت و به‌ربه‌ست بۆ هه‌موویان دورست ده‌بێت" .
ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه وتیشی: به‌داخه‌وه له‌كاتی ئێستا هیچ میكانزمێك بۆ رێكخستنی په‌یوه‌ندی له‌نێوان حكومه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستاندا نیه ، هۆكاری ئه‌مه‌ش بۆ نه‌بوونی وه‌زیری هه‌رێم بۆكاروباری په‌رله‌مانی كوردستان ده‌گه‌رێته‌وه، كه پێشتر له‌كابینه‌ی دووه‌می په‌رله‌مان ئه‌و پۆسته هه‌بوو.
ئارام قادر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: له‌كاتی ئێستا 19 پرۆژه‌یاسا دوای ئه‌وه‌ی له په‌رله‌مانی كوردستان خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌میان بۆ كرا ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانكراوه به‌ڵام تاكو ئێستا وڵام نه‌دراوه‌ته‌وه.
پێشوابوو: بۆ باشتر ئه‌نجامدانی كاره‌كانی حكومه‌ت و په‌رله‌مان پێویسته حزبه سیاسیه‌كان له‌كاتی كاندیدكردنی كه‌سێك بۆ ئه‌ندام په‌رله‌مان یان وه‌زیر له حكومه‌ت ئه‌و كه‌س پۆستی حزبی نه‌بێت ، یان ئه‌گه‌ر پۆستیشی هه‌بێت باشتره له‌كانی وه‌رگرتنی پۆستی حكومه‌ت یان په‌رله‌مان واز له پۆستی حزبی بهێنێت.
به‌ڵام په‌رله‌مانتار ئیسماعیل مه‌حمود له فره‌گسیۆنی كوردستانی په‌یوه‌ندیی نێوان حكومه‌ت و په‌رله‌مان به‌باش ده‌زانێت ده‌ڵێت: حكومه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستان په‌یوه‌ندێكی باشیان هه‌یه و پێویسته هه‌ردوولا وه‌ك یه‌ك تیم كاربكه‌ن ، وه پێویسته هاوكارو پشتیوانی یه‌كتر بن بۆ سه‌ركه‌وتنی كاره‌كانیان ، له‌هه‌مانكاتدا ده‌بێ په‌رله‌مان چاو‌دێر بێت بۆ جێبه‌جێكردنی یاساكان .
سه‌باره‌ت به نه‌هاتنه‌وه‌ی ئه‌و پرۆژه‌یاسایانه‌ی تاكو ئێستا له‌لای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه وتی: دیاره ماوه‌ی ده‌ست به‌كاربوونی حكومه‌ت زۆرنیه و ئه‌و پرۆژه‌یاسایانه‌ی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه ئاراسته‌ی حكومه‌ت كراوه پێویستی به‌وورد بینی و لێكۆڵینه‌وه هه‌یه ، بۆئه‌وه‌ی ئه‌وانیش له رێگا پسپۆر و شاره‌زایان خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكه‌ن و بگه‌نه ئه‌و بروایه‌ی ئایا تاچه‌ند ده‌توانن ناوه‌رۆكی ئه‌و یاسا یه جێبه‌جێبكه‌ن.
ئیسماعیل مه‌حمود هه‌روه‌ها وتیشی: هۆكاری سه‌ره‌كی دواكه‌وتنی ئه‌و پرۆژانه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه بۆ په‌رله‌مان بۆ نه‌بوونی كاتێكی دیاركراوه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ناردنه‌وه‌یان ، بۆیه هه‌روه‌ك چۆن ئێستا ئه‌گه‌ر یاسایه‌ك ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كرا‌و له‌ماوه‌ی 15رۆژ وڵام نه‌رایه‌وه ئه‌وا راسته‌خۆ ده‌چێته واری جێبه‌جێكردنه‌وه ، پێویست به‌هه‌مانشێوه‌یه ئه‌و شێوازه له‌گه‌ڵ حكومه‌تیش هه‌بێت ، بۆئه‌مه‌ش پێویسته په‌یره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان هه‌موار بكرێته‌وه.
پاشان كاردۆ مه‌حمه‌د ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌فره‌كیسۆنی گۆڕان وتی: به‌هۆی دواخستنی به‌رنامه‌كانی په‌رله‌مان و وه‌رگرتنی پشوو نه‌توانداره ئه‌و په‌یوه‌ندیه له‌نێوان حكومه‌ت و په‌رله‌مان به‌هێز بكرێت ، بۆیه پێویسته په‌یوه‌ندیه‌كی توندوتۆڵ و چاودێری په‌رله‌مان به‌سه‌رحكومه‌تدا هه‌بێت .
وتیشی: ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ی ئێستا هه‌یه دابڕانێكه له‌نێوان هه‌ردوولا و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی كاره‌كانی هه‌ردوو ده‌بێت، له‌دوای پشووی په‌رله‌مانی كوردستانیش هه‌وڵ ده‌ده‌ین په‌یوه‌نیه‌كان به‌هێزتر بكه‌ین به‌پێچه‌وانه‌وه لێپیچینه‌وه ده‌كه‌ین له‌هه‌موو ئه‌و هۆكارانه ده‌كه‌ین كه بونه‌ته هۆی سستی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه.
هه‌ر وه‌ك وتیشی: پێویسته سه‌رۆكایه‌تی هه‌ردوولا له كۆبونه‌وه‌كانیان به‌رده‌وام دابن و بۆئه‌وه‌ی له هه‌موو رووێكه‌وه ئاگاداری كاره‌كانی یه‌كتر بن و هیچ دابرانێك له‌نێوان په‌رله‌مان و حكومه‌ت دورست نه‌بێن.
دواجار هه‌رله‌و باره‌یه گۆران ئازاد ئه‌ندامی په‌رله‌مان له لیستی كوردستانی هه‌مان بۆچوونی په‌رله‌مانتارانی تری هه‌بوو له‌باره‌ی سستی په‌یوه‌ندی نێوان حكومه‌ت و په‌رله‌مان و هۆكاره‌كه‌ی بۆ نه‌بوونی كه‌سێك وه‌ك رێكخه‌ر له‌نێوا هه‌ردوولا گه‌رانده‌وه پێیراگه‌یاندین: دیاره یاسا په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردولای رێكخستوه ، به‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌سه‌ڵاتێكی چاوێره به‌سه‌ر حكومه‌ت كه‌لایه‌نی جێبه‌جێكاره، بۆئه‌مه‌ش په‌رله‌مان ده‌سه‌ڵاتی بانگكردنی وه‌زیر و ئاراسته‌كردنی پرسیاركردنی هه‌یه ، تاكو ئێستاش ئه‌و پرسیارانه‌ی ئاراسته‌ی وه‌زیره‌كان كراوه ، به‌شێكیان و‌ڵامیان دراوه‌ته‌وه و به‌شێكی تریان بێ وڵامبوونه.
وتیشی: ئێمه وه‌ك لێژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان یه‌كێك له گرفته‌كانمان ئه‌وه‌یه كاتێك پرۆژه‌یاسا ئاراسته‌ی حكومه‌ت ده‌كه‌ین نازانیان په‌یوه‌ندی به‌كێ بكه‌ین و كێ بۆمان ڕه‌وانه ده‌كاته‌وه ، بۆ ئه‌وه‌ی زوو وڵام بدرێته‌وه ، ئه‌و گرفته‌شمان به‌سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم كردووه ، هۆكاری ئه‌وه‌ش بۆ نه‌بوونی كه‌سێك وه‌ك رێكخه‌ر له‌نێوان هه‌ردوو ده‌سه‌ڵات ده‌گه‌رێنمه‌وه كه پێشتر وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری په‌رله‌مان هه‌بوو.
هه‌روه‌ك پێیراگه‌یاندین: ئه‌وه‌ی زانراوه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته حكومه‌ت به‌نیازه به‌رێوه به‌رایه‌تێك بۆ دورستكردنی ئه‌و په‌یوه‌دیه پێك بهێنێت، بۆئه‌مه‌ش ئێمه وه‌ك لێژنه‌ی یاسایی داوامانكردووه ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه داده‌ندرێن كه‌سی یاسایی بن، بۆئه‌وه‌ی ووردتر له یاساكا بكۆلێته‌وه، چونكه هه‌موو په‌یوه‌ندیه‌كانی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان مه‌سه‌له‌ی یاسایه .
ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه ئه‌وه‌شی خسته‌روو: كه‌ئاساییه ئه‌و بۆشایی یه له‌نێوان حكومه‌ت و په‌رله‌مان هه‌بێت ، چونكه په‌رله‌مان چوار مانگ و حكومه‌ت دوومانگه ده‌ست به‌كاربووه، به‌ڵام هه‌روه‌ك بڕیاردراوه ئه‌و بۆشاییه چاك بكرێت ، به‌پێچه‌وانه‌وه ئێمه به‌رسمی داوا له‌حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ین ئه‌و هه‌ناگاوه جێبه‌جێ بكات.
|
|
1/24/2010 7:51:20 PM
|
Print Page
|
|