ڕێبوار ئه‌حمه‌د
له ڕووی ته‌ندروستییه‌وه له ناو شاری سلێمانی خزمه‌تی به‌رچاو به هاوڵاتیانی ناو شاری سلێمانی كراوه كه ته‌نها له ناو شاری سلێمانی 700 هه‌زار ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌یه‌تی له ڕێی 219 مه‌ڵبه‌ندو بنكه‌ی ته‌ندروستی و سه‌نته‌ری ته‌ندروستی و نه‌خۆشخانه‌ی میری و ئه‌هلی خزمه‌ت به هاوڵاتیان بكرێت.
له ڕێی ئامارێكی به‌راورد كاری ساڵی 2008 – 2009 ، تێكڕای زانیاریه‌كان به داتا بۆ هۆكاره‌كان مردن له نه‌خۆشخانه‌كاندا و جۆری نه‌خۆشیه‌كان و ڕووداوه جۆراوجۆره‌كان ئاشكرا ده‌كرێت.
د. ڕێكه‌وت حه‌مه ڕه‌شید به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی سلێمانی له ڕێی داتاوه ئاماژه‌ی كرد به چالاكییه‌كانی ساڵی 2008 و 2009 و جیاوازی ئه‌و دوو ساڵه له خزمه‌تكردنی هاوڵاتیان .
سه‌ره‌تاش ئاماژه‌ی كرد به‌و خزمه‌تانه‌ی كه له ساڵی 2008 دا بۆ هاوڵاتیانی شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ئه‌نجام گه‌یشتوون، ژماره‌ی دانیشتوان له‌و ساڵه‌دا 679565 بووه‌و و ژماره‌ی دانیشتوانی پارێزگای سلێمانی ملیۆنێك و 942048 هه‌زار بووه و 189 مه‌لبه‌ندو بنكه‌ی ته‌ندروستی و 6 سه‌نته‌ری ته‌ندروستی و 8 نه‌خۆشخانه‌ی حكومی و 8 نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌هلی و 1740 قه‌ڕه‌وێڵه له نه‌خۆشخانه حكومییه‌كاندا و 146 قه‌ره‌وێڵه له نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كاندا و هه‌ر له‌و ساڵه‌دا 2 ملیۆن نه‌خۆش سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندو بنكه ته‌ندروستییه‌كانیان كردووه و 171 هه‌زارو 717 نه‌خۆش داغڵ بوون و 33 هه‌زارو 206 نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌نجامدراوه .
له دایك بوونَ 20 هه‌زارو 62 منداڵ له دایك بوون 214 منداڵ به مردوویی له دایك بوون و له‌و ژماره‌یه‌ش 8570 یان به نه‌شته‌رگه‌ری له دایك بوون و 11 هه‌زارو 445 به ئاسایی له دایك بوون و له به‌رامبه‌ردا 3هه‌زار و 150 كه‌س مردوون به‌ڵام له نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كاندا 5 كه‌س مردوون، هاوكات له نه‌خۆشخانه ئه‌هلیه‌كان 5263 منداڵ له دایك بوون .
ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه له شاری سلێمانی 3 هه‌زارو 639 كه‌س دوچاری نه‌خۆشی درێژ خایه‌ن بوون و هه‌زارو 234 كه‌سیش به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌وه ده‌ناڵێنن و 2 هه‌زارو 500 قه‌سته‌ره‌و شه‌به‌كه‌و باڵۆن بۆ هاوڵاتیان ئه‌نجامدراوه و هه‌روه‌ك به هۆی په‌تای سكچوون و ڕشانه‌وه‌و 21 هه‌زارو 318 كه‌س داغڵی نه‌خۆشخانه‌كان بوون و 3 هه‌زارو 500 كه‌سیش تووشی نه‌خۆی گرانه‌تا بوون .
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی سلێمانی ئاماژه‌ی كرد به حاڵه‌تی سووتان له ساڵی 2008 دا كه 906 كه‌س سووتاون و 231 كه‌سیش به سووتان گیانیان له ده‌ستداوه له هه‌ر دوو ڕه‌گه‌ز و ئه‌وانه‌شی دووچاری نه‌خۆشی دڵ بوون 405 كه‌سن و ئه‌وانه‌شی جه‌ڵته‌ی دڵ گیانیان له ده‌ستداوه 137 كه‌س تۆمار كراوه و بۆ ئه‌وانه‌ی كه جه‌ڵته‌ی مێشك لێداون ژماره‌یان 950 كه‌س بووه‌و به هه‌مان هۆكاری جه‌ڵته‌ی مێشك 146 كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه ، ئه‌مه وێڕای گیان له‌ده‌ستدانی 153 كه‌س به شێرپه‌نجه له نه‌خۆشخانه‌كاندا و له گه‌ڵ مردنی 41 كه‌س به هۆی وه‌ستانی گورچیله‌وه و له‌و ساڵه‌دا 339 كه‌س دووچاری نه‌خۆشی سیلی سنگ بوون .
ئاماره‌كانی ساڵی 2009 له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كاندا ڕێژه‌كان زیادیان كردووه وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی ئاشكرای كرد : ژماره‌ی دانیشتوانی ناو شاری سلێمانی بۆته 700 هه‌زار كه‌س و پارێزگای سلێمانی بۆته 2 ملیۆن و 20 هه‌زار كه‌س و مه‌ڵبه‌ندو بنكه ته‌ندروستیه‌كان ژماره‌یان بۆته 201 و 9 سه‌نته‌ری ته‌ندروستی و 10 نه‌خۆشخانه‌ی میری و 9 نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌هلی و هه‌زار 765 ژماره‌ی قه‌ڕه‌وێڵه‌یه له نه‌خۆشخانه حكومییه‌كاندا و له به‌رامبه‌ر 169 قه‌ڕه‌وێڵه‌ی نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كاندا و 2 ملیۆن و 342 هه‌زارو 665 نه‌خۆش سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندو بنكه ته‌ندروستیه‌كانیان كردووه و 203 هه‌زارو 164 نه‌خۆش داغڵی نه‌خۆشخانه بوون و 33 هه‌زارو 77 نه‌شته‌رگه‌ریان بۆ ئه‌نجامدراوه .
له دایك بوونی 2009 : 22 هه‌زارو 272 منداڵ له دایك بوون 310 منداڵیش به مردوویی له دایك بوون و له‌و ژماره‌یه 9 هه‌زارو 325 منداڵ به نه‌شته‌رگه‌ری و 12 هه‌زارو 947 منداڵیش به ئاسایی له دایك بوون و 3 هه‌زارو 632 حاڵه‌تی مردنیش تۆمار كراوه و ته‌نها یه‌ك كه‌س له‌و ساڵه‌دا له نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كاندا مردووه له به‌رامبه‌ردا 5 هه‌زارو 70 منداڵ له نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كاندا له دایك بوون .
د. ڕێكه‌وت ئه‌وه‌ی باسكرد كه 4 هه‌زارو 181 نه‌خۆش دووچاری نه‌خۆشی درێژ خایه‌ن بوون و هه‌زارو 300 نه‌خۆشی شێرپه‌نجه تۆمار كراوه هه‌روه‌ك له‌و ساڵه‌دا به هۆی په‌تای سكچوونه‌وه 14 هه‌زارو 630 كه‌س داغڵی نه‌خۆشخانه كراون و هه‌زارو 606 كه‌سیش دووچاری نه‌خۆشی گرانه‌تا هاتوون .
سووتان و نه‌خۆشییه ترسناكه‌كان : له ئاماره‌كه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه 934 كه‌س دووچاری ڕووداوی سووتان بوون و 283 كه‌س به هۆیه‌وه گیانیان له ده‌ستداوه‌و 740 كه‌س له ئه‌نجامی جه‌ڵته‌ی دڵ چونه‌ته نه‌خۆشخانه كراون و له‌و ژماره‌یه 114 یان به هه‌مان هۆكار گیانی له ده‌ستداوه و هه‌رچی سه‌باره‌ت به جه‌ڵته‌ی مێشكه له‌و ساڵه‌دا هه‌زارو 749 كه‌س به هۆیه‌وه چونه‌ته نه‌خۆشخانه كراون و 213 یان به هه‌مان هۆكار گیانیان له ده‌ستداوه ئه‌مه له ئه‌نجامی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه 117 كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه و هه‌روه‌ك به هۆی وه‌ستانی گورچیله‌وه 81 كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه‌و 247 كه‌سیش به هۆی سیلی سنگه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه.
هاتووچۆ : له ساڵی 2009 دا 2 هه‌زارو 245 پیاو به هۆی ڕوداوی هاتووچۆوه به برینداری چاره‌سه‌ریان بۆ كراوه و هه‌رچی سه‌باره‌ت به ژنانه به هۆی ڕووداوی هاتووچۆوه 722 ژن له‌و ڕووداوه‌دا بریندار بوون و تێكڕا 2 هه‌زارو 967 بریندار بوون.
سه‌باره‌ت به ڕێژه‌ی مردن به ڕوداوی هاتووچۆ ته‌نها له ناو نه‌خۆشخانه‌كاندا كه تۆمار كراوه له ساڵی 2007 ، 236 هاوڵاتی بووه و 2008 كه‌می كردووه بۆ 212 و له ساڵی 2009 دا ڕێژه‌كه به‌رز بۆته‌وه بۆ 262 حاڵه‌ت.