|
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره: عێراق پێویستی به مام جه‌لال هه‌یه، نه‌ك مام جه‌لال پێویستی به عێراق هه‌بێت بۆ پۆست وه‌رگرتن
|
واڵاپرێس: ئارام حسێن
* سه‌ره‌تا با له ئه‌گه‌ره‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقه‌وه ده‌ست پێ بكه‌ین.. زۆركه‌س پێیانوایه لایه‌نی كوردی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا پێگه‌ی جاران به‌ده‌ست ناهێنێته‌وه به تایبه‌تی له‌به‌رئه‌وه‌ی به چوار پێنج لیست دابه‌زیوه.. به‌ڕاشكاوی رای خۆتمان پێ بڵێ: ئایا هیچ ئومێدێك هه‌یه پێگه‌مان له عێراقدا وه‌كو خۆی بمێنێته‌وه، یان به فیعلی پاشه‌كشه ده‌كه‌ین؟
- ده‌بێت ئاماژه به‌وه بكه‌ین ژماره‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی عێراق له(275) كورسییه‌وه بووه به (325) كورسی، دیاره به ده‌ستهێنانی كورسییه‌كی زۆر، ره‌نگه تا ئاستێك نه‌ك بۆ كورد، به‌ڵكو بۆ كۆمه‌ڵێك لیستی تریش زه‌حمه‌ت بێت، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌و ته‌زویرو گه‌مه نامه‌نتیقییه‌ی له‌و به‌ینه‌دا لایه‌نه‌كانی به‌رامبه‌رمان كردیان، ره‌نگه ئه‌و فره لیستییه تا ئاستێك و له‌كاتی ده‌نگداندا به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌و شێوه‌و سیستمه‌ی دیاریكراوه له ده‌نگه‌كانی كوردستانی كه‌مببێته‌وه.
* چه‌ند جارێك براده‌رانی لیستی گۆڕان وتویانه ئێمه ده‌نگ ناده‌ین به تاڵه‌بانی بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆماری داهاتوو، به‌ڕای ئێوه ئه‌گه‌ر ده‌نگ نه‌ده‌ن چی له مه‌سه‌له‌كان ده‌گۆڕێت، ته‌فسیری ئێوه بۆ ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی گۆڕان چییه؟
- ئه‌م دێڕه‌م گوێ لێ نه‌بووه له‌لایه‌ن هیچ كه‌سێكی سه‌ره‌كی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان-ه‌وه وترابێت، یان ئه‌وان هه‌وڵی وایان دابێت له به‌غدا، ئه‌وه‌شیان وتووه كه ماڵی كوردی ده‌بێت یه‌ك بێت به‌رامبه‌ر به مه‌سه‌له چاره‌نوسسازه‌كانی كورد له ناوه‌ندا، به ته‌ئكید هه‌ندێك لێپرسراوو هه‌ڵسوڕاویان هه‌یه قسه‌كانیان یان به‌رخورده‌كانیان به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بۆچوونه‌ی یه‌كه‌میانه‌وه بووه، دواتر ده‌رچوون و ده‌رنه‌چوونی تاڵه‌بانی په‌یوه‌ندی به بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه نییه‌و كاریگه‌رییان به‌وشێوه‌یه نییه وه‌كو باسی لێوه ده‌كرێت، ئیشی خراپ خراپه‌و ئیشی باشیش باشه‌و ده‌نگی ئه‌وان كاریگه‌ریی نابێت له‌سه‌ر ده‌رچوون و ده‌رنه‌چوونی تاڵه‌بانی بۆ سه‌ره‌ك كۆماری عێراق.
* براده‌رانی گۆڕان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه چوونه‌ته لای سه‌رۆكی هه‌رێم و شكاتیان له یه‌كێتی كردووه، ده‌ڵێن گوایه سه‌رۆكی هه‌رێمیش به‌ڵێنی پێداون كه له‌گه‌ڵ مام جه‌لال-دا قسه ده‌كات و قبوڵ ناكات ده‌ستدرێژی بكرێته سه‌ر گۆڕان، تۆ چۆن سه‌یری ئه‌و شكاته‌ی براده‌رانی گۆڕان ده‌كه‌یت؟
- ئه‌وه په‌یوه‌ندی به پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه هه‌یه‌و ئه‌وه پڕوپاگه‌نده‌ی ناوه‌خته، پێش پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ستیان كرد به‌و پڕوپاگه‌نده‌یه، جێیخۆیه‌تی شكاتیان لێ بكرێت، چونكه له‌كاتیخۆیدا ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن نه‌كردووه، له‌كاتێكی تریشدا سكاڵایان له‌وه هه‌بوو كه زۆرێك له‌هه‌وادارانیان له وه‌زیفه‌كانیان ده‌ركراون كه به‌دواداچوونی بۆ كرا راست ده‌رنه‌چوو...! ئه‌وانه‌ی كه حزبین و له‌ناو یه‌كێتیدا به‌رپرسیارێتییان هه‌یه، حه‌قی خۆمانه كۆتایی به‌و خزمه‌تگوزارییانه بهێنین كه تائێستا داومانه پێیان، بۆ كێ كارده‌كه‌ن بابچن له‌وێ ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه وه‌ربگرن، ناكرێت له‌ناو دام و ده‌زگا حزبییه‌كانی یه‌كێتیدا كاربكه‌یت و دژی بیت و داوای خزمه‌تگوزاریشیان لێ بكه‌یت، ته‌ئكید ده‌كه‌مه‌وه تائێستا هیچ كه‌سێك له‌ناو فه‌رمانگه‌كاندا له‌سه‌ر ئینتیمای سیاسی نه دوورخراوه‌ته‌وه نه ده‌ریشكراوه، ئه‌گه‌ر یه‌كێك هه‌یه له‌ناو فه‌رمانگه‌كاندا پێمبڵێ با بزانم.
* ئه‌م وه‌ڵامه‌ی تۆ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی من نه‌بوو كه ده‌مویست، ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌م به‌ڕاشكاوی و به‌ڕوونی پێ بڵێیت، ئه‌وانه‌ی له‌م ماوه‌یه‌دا رووبه‌ڕووی توندوتیژی و كوشتن بوونه‌ته‌وه‌و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش ئیدیعای ئه‌وه ده‌كات ئه‌و كه‌سانه سه‌ر به‌وان بوون، ئایا به‌ڵگه‌یه‌ك له‌و به‌ینه‌دا هه‌یه تا بیسه‌لمێنێت ئه‌و توندوتیژیی و تیرۆرانه كێی له پشته‌وه‌یه، ئه‌وان یه‌كێتی تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن؟
- ئه‌و تۆمه‌ته‌ش تۆمه‌تێكه وه‌كو تۆمه‌ته‌كانی تر، له‌شارێكی گه‌وره‌ی وه‌كو سلێمانی و هه‌ولێرو دهۆك و ته‌نانه‌ت خواروو ناوه‌ڕاستی عێراقدا، حاڵه‌تی واڕوویداوه، ره‌نگه زۆرێك له‌و حاڵه‌تانه كۆمه‌ڵایه‌تی بن... نه‌ك سیاسی، ته‌ئكیدم دام و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان به‌دواداچوونیان بۆ كردووه‌و ئه‌نجامی ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه ئاشكرای ده‌كه‌ن كێ و چ لایه‌ن و حزب و كه‌سێك هه‌ڵساوه به‌و كاره ناشیرینانه، پێموایه به‌رژه‌وه‌ندییه حزبییه‌كانیش زۆر له‌وه گه‌وره‌ترن ده‌ست بدرێته كاری وا.
* زۆركه‌س پێیانوایه، ئه‌گه‌ر مام جه‌لال له سلێمانی بێت بۆ یه‌كێتی قازانجی هه‌یه، چونكه جموجوڵێكی زۆر ده‌خاته ناو ریزه‌كانی یه‌كێتییه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له به‌غدابێت و سه‌رۆك كۆمار بێت بۆ كورد قازانجی هه‌یه، ئێوه له‌و نێوانه‌دا كامتان پێ باشه، مام جه‌لالی به‌غدا یان مام جه‌لالی سلێمانی؟
- ئێمه پێمانخۆش تر بوو ئه‌گه‌ر مام جه‌لال ئیستینساخ بكرایه بۆ ئه‌وه‌ی له‌هه‌موو شوێنه‌كان بوایه، هه‌موو حزبێك كه داده‌مه‌زرێت له‌پێناوی ئه‌وه داده‌مه‌زرێت كه به‌رنامه‌كه‌ی جێبه‌جێبكات، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستی بگاته ده‌سه‌ڵات، ئه‌وه عێراقه پێویستی به مام جه‌لال هه‌یه نه‌ك مام جه‌لال پێویستی به عێراق هه‌بێت بۆ پۆست وه‌رگرتن، تائێستاش به‌ڕێزی ئه‌وه‌نده توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه بتوانێت ئه‌و پۆستانه‌ی له‌سه‌ر شانیه‌تی به‌سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجامی بدات ئه‌وه دۆست و دوژمنیش ئه‌و شاهێدییه‌ی بۆ داوه.
* به‌و ململانێیانه‌ی نێوان گۆڕان و یه‌كێتی، پێتوایه بواری ئه‌وه هه‌بێت هاوپه‌یمانێتییه‌كی كوردیی به‌هێز له‌ناو په‌رله‌مانی عێراق دروست بێت؟
- ئێستاش له‌ناو په‌رله‌مانی كوردستاندا ململانێ هه‌یه‌و ته‌نانه‌ت له‌ناو هه‌رێمی كوردستاندا گفتوگۆی سیاسی هه‌یه‌و ململانێیه‌كی سیاسی و فكری هه‌یه، ئه‌مه شتێكی باشه، به‌ڵام ئه‌و ململانێیانه له‌ناو په‌رله‌مانی عێراقدا جیاوازه، ئه‌و ململانێیانه‌ی ناو به‌غدا زۆر په‌یوه‌ندی به‌خزمه‌تگوزاری و ئه‌و شتانه‌وه نییه، كۆمه‌ڵی ئیسلامی و یه‌كگرتووی ئیسلامی له په‌رله‌مانی به‌غدا وه‌كو هاوپه‌یمانی كوردستانی ته‌عامولیان ده‌كرد، هاتوو یه‌كێك له‌و هێزانه‌ی له داهاتوودا بیه‌وێت دوور له‌هێزی كوردی كار بكات، خۆی ریسوا ده‌كات و بڕواناكه‌م له‌ژیانی سیاسی‌دا بمێنێته‌وه، پێموایه سه‌رباری ئه‌و ململانێیانه، كۆمه‌ڵێك كاری جێگیر یان مافی جێگیر هه‌یه هه‌موومان له‌سه‌ری كۆكین، مه‌سه‌له نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كه‌مان له‌سه‌رو هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی تره‌وه‌یه.
* هه‌ندێ هه‌واڵ هه‌یه له‌باره‌ی خراپی په‌یوه‌ندیی نێوان یه‌كێتی و پارتی به بۆنه‌ی نزیكبوونه‌وه‌ی پارتی له گۆڕان و به پێچه‌وانه‌وه، ئه‌وه تاچه‌ند راسته؟
- هیچ شتێكی له‌و بابه‌ته نییه یه‌كێتی و پارتی په‌یوه‌ندییان وه‌كو خۆیه‌تی و ره‌نگه پارتی موجامه‌له‌یه‌ك بكات به‌رامبه‌ر به بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، ئه‌گه‌ر گۆڕان كورسی زیاتر له دهۆك بێنێت ره‌نگه ئه‌و موجامه‌له‌و په‌یوه‌ندییه به‌شێوه‌یه‌كی تردا بكه‌وێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به یه‌كێتی و پارتییه‌وه هه‌یه، هه‌ندێ له براده‌رانی ره‌وتی گۆڕان خۆیان سه‌غڵه‌ت كردووه وا ده‌زانن یه‌كێتی ئیشی نییه ته‌نها به‌شه‌وو رۆژ چاودێرییان ده‌كات، هه‌ر لایه‌نه‌و هه‌ر كه‌سه‌و ئیشی خۆی ده‌كاو ئێستا ره‌وتی گۆڕان ره‌وتێكه یاسای كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان رێیپێداون و ئیعترافیان پێ كردوون، ئێستا یه‌كێتی وه‌كو هه‌موو گروپه‌كانی تر كه له‌مه‌یدانه سیاسییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا وجودیان هه‌یه ئاوا ته‌عامولیان له‌گه‌ڵدا ده‌كات، یه‌كێتی و پارتی له هاوپه‌یمانێتییه‌كی ستراتیژیدان، له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی داهاتوودا مه‌ودایه‌كی داوه كه خه‌ڵك له سیستمێكی هه‌ڵبژاردنی نیوه كراوه‌دا ماوه‌ی هه‌یه ده‌نگ بۆ پاڵێوراوه‌كه‌ی خۆی بدات، بۆیه پێموایه ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه‌ی بڵاوده‌بنه‌وه له‌سه‌ر ساردی یان گرژی په‌یوه‌ندیی نێوان یه‌كێتی و پارتی پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌و بۆ ساردكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكه ئه‌گینا هیچ بنه‌مایه‌كی نییه.
* رۆژانه به لێشاو خه‌ڵك له‌ناو لیستی گۆڕانه‌وه دێنه‌وه بۆ ناو یه‌كێتی، ئایا پێتوایه ئه‌مجاره گۆڕان هه‌مان قورسایی جارانی به‌ده‌ست بهێنێته‌وه؟
- ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی له (25/7/2009)دا، به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌و ده‌نگانه‌ی تێیدا به‌ده‌ستیان هێنا، جارێكی‌تر به‌ده‌ستی ناهێننه‌وه.
* له دوای (25/7/2009)ه‌وه، وه‌زعی یه‌كێتی به‌ره‌و باشی ده‌ڕوات یان خراپتر؟
- به ته‌ئكید به‌ره‌و باشی رۆیشتووه‌و به‌ره‌و باشیش ده‌ڕوات.
* هیچ ئیحتیمالێك هه‌یه له كۆنگره‌ی داهاتووی یه‌كێتیدا ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، یان ئه‌و (م.س)یانه وه‌ربگرنه‌وه كه له یه‌كێتی جیابوونه‌وه به تایبه‌تی ئه‌وانه‌یان كه قسه‌ی ناشیرین به یه‌كێتی ناڵێن و بێده‌نگن؟
- له‌گفتوگۆی سیاسی و ململانێی سیاسی به‌كارهێنانی هه‌ر وشه‌یه‌ك كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌ده‌ب و ره‌وشتی سیاسی ئه‌و كه‌سه خۆی ده‌كات، ته‌عامولی ئێمه له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ته‌عامولێكی سیاسییه، خۆ شه‌ڕه گه‌ڕه‌ك و شه‌ڕه عه‌شیره‌ت ناكه‌ین، له پلنیۆمیشدا باس له‌وه كراوه‌و ده‌رگا واڵایه بۆ خوار ئه‌وانه‌ی له سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسین و دیاره ئه‌وانه‌ی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسیش وه‌كو یه‌ك نین.
* دوا وته‌ت له‌سه‌ر وه‌زعی سیاسی هه‌رێمی كوردستان و عێراق چییه؟
- پێموایه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، ئه‌مڕۆ وه‌زعێكی سیاسی وا له عێراقدا ده‌گوزه‌رێ، هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك به گشتی له‌سه‌ر عێراق هه‌یه، له‌ناو عێراقیشدا له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، له‌مڕۆدا چه‌ندین حزب و گروپی جیاجیا كه پێكهاتوون له كۆنه به‌عسییه‌كان و كۆمه‌ڵێك له‌وڵاتانی ده‌ورووبه‌ر پشتیوانی‌یان لێده‌كه‌ن، ده‌بێت هێزه دیموكراته‌كان به‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه بتوانن به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ن بۆ لێدان و دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و حزب و گروپه شۆڤێنییانه، له‌وه گرنگ تر كه په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكاو به‌ریتانیا خۆش بێت ئه‌وه‌یه په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ هێزه ره‌سه‌نه‌كانی عێراقیشدا خۆش بێ بۆ هێنانه‌دی عێراقێكی دیموكرات كه رووبارێك خوێنی له پێناودا دراوه.
|
|
1/25/2010 2:50:24 PM
|
Print Page
|
|