|
بودجه‌ی گشتی عێراق په‌سندكرا
|
قادر ئه‌سمه‌ر
دواجار بودجه‌ی گشتی ئه‌مساڵی عێراق له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران په‌سند كرا و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كه‌وته پشووی ره‌سمی خۆی و كۆتایی به خولی ئێستای هات
د. ئیسماعیل شوكر جێگری سه‌رۆكی لێژنه دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به سایتی واڵاپرێس-ی راگه‌یاند: دوێنێ 26/1 بودجه‌ی گشتی عێراق په‌سند كرا كه رێژه‌كه‌ی زیاتر له 84 ترلیۆن و 600ملیار دیناره و به‌رێژه‌ی له 17% به‌شی هه‌رێمی كوردستان زیاتر له 10 ترلیۆن و 600ملیار دیناره .
وتیشی: بودجه‌كه به‌گشتی له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمدا بوو ، چونكه له‌و یاسایه تواندرا ئه‌و پێشنیاره‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وت لابرێت كه‌باسی له برینی بودجه‌ی ئه‌و شوێنانه ده‌كرد كه بۆ ئه‌و شارانه‌ی نه‌وتی لێده‌روات بۆ هه‌ر به‌رمیلێك له‌نه‌وت و گازی سروشتی (1) دۆلار بۆ شاره‌كه ته‌رخانكرا ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش مه‌سه‌له‌ی بودجه‌ی پێشمه‌رگه جێگیر كرا .
هاوكات په‌رله‌مانتار د. بوخاری عه‌بدوڵڵا بۆ سایتی واڵاپرێس وتی: له‌گه‌ڵ په‌سندكردنی بودجه په‌رله‌مان كه‌وته پشوو و كۆتایی به‌م خوله‌ی ئێستای ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هات و تا دوای هه‌ڵبژاردن هیچ یاسایه‌كی تر په‌سند ناكرێت .
|
|
1/27/2010 1:31:35 PM
|
Print Page
|
|