|
"موچه‌ی زیندانه سیاسیه‌كانی كوردستان ده‌بێته 500هه‌زار دینار، شوێنی نیشته‌جێ بون یان 30 ملیۆن دیناریش وه‌رده‌گردن"
|
سه‌نگه‌ر عه‌بدولره‌حمان
حكومه‌تی عێراق له‌بودجه‌ی ساڵی 2010 نزیكه‌ی 400 ملیار دینار بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی زیندانیانی سیاسی عێراق ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رده‌می حزبی به‌عسدا به‌هۆكاری سیاسی حوكمدراون و زیندانی كراون ته‌رخانكردوه ،له‌و پاره‌یه‌ش ڕێژه‌ی %17 كه بڕكه‌ی 68ملیار دیناره بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی زیندانیانی سیاسی هه‌رێمی كوردستان ته‌رخانكراوه،به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری زیندانه سیاسیه‌كانی كوردستانیش ئاشكرای ده‌كات جیاواز له‌و بودجه‌یه‌ی حكومه‌تی عێراقی به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كان بودجه‌یه‌كی 92 ملیار دیناری پێشكه‌ش به‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردوه.
مافپه‌روه‌ر ئه‌حمه‌د مام ره‌سوڵ به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری زیندانییه سیاسیه‌كانی كوردستان ئه‌وه ڕون ده‌كاته‌وه كه ته‌رخانكردنی ئه‌و بودجه‌یه له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقیه‌وه ده‌ره‌نجامی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و په‌رله‌مانی عێراق و ده‌زگای زیندانه سیاسییه‌كانی عێراق و وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری عێراق بوه، ئه‌و وتی" له‌بودجه‌ی 2010ی ئاماده‌كراوی عێراق 400 ملیار دینار وه‌ك بودجه‌ی زیندانه سیاسییه‌كانی عێراق دانراوه، بڕیاریشدراوه له 17%ی ئه‌و بودجه‌یه بدرێته زیندانییانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه‌ده‌كاته 68 ملیار دینار، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئێمه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كارووباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان به‌رنامه‌یه‌كی تێر‌و ته‌سه‌لمان داڕشتوه بۆئه‌وه‌ی بتوانین كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌بكه‌ین كه‌ئه‌م بودجه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان بۆ زیندانییه سیاسییه‌كان خه‌رج بكه‌ین".ئه‌حمه‌د مام ڕه‌سوڵ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد ئه‌وان وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارووباری زیندانه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه سه‌ربه‌وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوه‌كانه پڕۆژه‌یاسایه‌كیان ئاماده‌كردووه بۆ كردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كی گشتی كه له‌چوارچێوه‌ی فه‌رمانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه له 1/7/2009 ده‌رچووه و ئاماژه‌ی پێكراوه كه‌پڕۆژه یاسایه‌ك ئاماده‌بكرێت به‌كردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كی گشتی بۆ كارووباری زیندانه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، وتی"بۆئه‌و مه‌به‌سته بودجه‌یه‌كی 92 ملیار دیناریمان وه‌كو میزانییه‌ی 2010ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارووباری زیندانییه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌ش كردووه به‌وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری، دیاره ئه‌مه هه‌نگاوی یه‌كه‌مه‌و هه‌وڵمانداوه كه بۆ ئه‌مساڵ پێشنیاز‌و راسپارده‌و كاری باش بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی زیندانییانی سیاسی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ زیندانیانی تری حكومه‌تی عیراق له‌هه‌موو ماف و ئیمتیازاته‌كانیاندا یه‌كسان بكه‌ین".
زیندانیانی سیاسی شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و خواروی عێراق جگه له وه‌رگتنی منحه‌یه‌كی 30ملیۆن دیناری یان پارچه زه‌ویه‌كی نیشته‌جێ بوون موچه‌یه‌كی 500هه‌زار دیناریان بۆ بڕدراوه‌ته‌وه،به‌ڵام زیندانیانی هه‌رێمی كوردستان نه‌ك منحه‌ی 30ملیۆنی و پارچه زه‌وی نیشته‌جێبونیان وه‌رنه‌گرتوه موچه‌كانیشیان له‌زیندانیانی سیاسی عێراق كه‌متره به‌وه‌ی هه‌رزیندانیه‌كی كوردستان مانگانه ته‌نها 390هه‌زار وه‌رده‌گرێت ،ئه‌حمه‌د مام ڕه‌سوڵ ڕونی ده‌كاته‌وه ئه‌وان له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان له‌م ساڵدا ئه‌و جیاوازیه نه‌هێڵرێت بۆ ئه‌وه‌ش وتی" نابێت ئه‌و جیاوازییانه بمێنێت، ئه‌وه‌ی ئێستا ئێمه كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین له‌ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی كارووباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان به‌تایبه‌تی له‌ڕێگه‌ی خودی جه‌نابی وه‌زیره‌وه كه‌خۆشی یه‌كێكه له‌زیندانه سیاسیه‌كان هه‌وڵ بۆ ئه‌وه بده‌ین ئه‌و منحه‌یه‌ی له‌به‌غدا ده‌درێت كه بڕه‌كه‌ی 500 هه‌زاره لێره‌ش به‌هه‌مان شێوه‌ی لێبكرێت، له‌هه‌موو مافه‌كانی تریش كه له‌عێراق دراوه بدرێت به‌زیندانیانی سیاسی كوردستانیش".وتیشی" ئێمه كارمان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه كه‌یاسای ژماره 4ی هه‌مواركراو له‌په‌رله‌مانی عیراق به‌هه‌موو بڕیار و بڕگه‌كانیه‌وه له‌هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ بكرێت و له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و یاسایه‌دا زیندانییانی سیاسی له‌هه‌رێمی كوردستانیش به‌مافه‌كانی خۆیان شاد ببن، چ وه‌ك منحه‌ی مانگانه یان سولفه‌ی عه‌قار یان زه‌وی نیشته‌جێبوون"
به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری زیندانه سیاسیه‌كان ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد له‌كاتی ئاماده‌كردنی بودجه بۆ ساڵی 2010ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌یان ئه‌وه‌یان دیاری كردوه كه له‌و بودجه‌یه زیندانیانی سیاسی كوردستان موچه‌كه‌یان ببێته 500هه‌زار دینار،كاریش بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین له‌مساڵدا 7000زیندانی له‌و موچه‌یه سودمه‌ندبێت ،جه‌تیشی كردوه نزیكه‌ی 42 ملیار دیناریان بۆ دابینكردنی شوێنی نیشته‌جێ بون بۆ زیندانیانی سیاسی كوردستان پێشنیار كردوه ،كه به‌وته‌ی ئه‌و ئه‌مه جیاوازه له‌و بودجه‌یه‌ی كه له‌به‌غداوه ته‌رخان كراوه بۆ زیندانه سیاسیه‌كانی كوردستان كه بڕه‌كه‌ی 68ملیار دیناره،ئه‌حمه‌د مام ڕه‌سوڵ وتی "ئه‌وه‌نده‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماری عێراق و نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیران و كاك دكتۆر به‌رهه‌م سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دانیشتوین ئه‌وه‌مان پێوتراوه كه پرۆژه‌و به‌رنامه‌ی زۆر هه‌یه بۆ خزمه‌تكردن و باشتر كردنی ژیانی زیندانیانی عێراق له‌ناویاندا زیندانیانی كوردستان"
تائێستا ئامارێكی فه‌رمی له‌به‌رده‌ستدا نیه كه پیشانی بدات چه‌ند كه‌س له‌كوردستان له‌سه‌رده‌می حزبی به‌عسدا به‌هۆكاری سیاسی حوكمدراون ،به‌وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری زیندانیه سیاسیه‌كانی كوردستان تائێستا 1312كه‌س له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئه‌دیله‌ی جینائی له‌به‌غدا بڕیاری حوكمدانیان له‌به‌رهۆكاری سیاسی پشتڕاستكراوه‌ته‌وه به‌ڵام ژماره‌یه‌كی زۆریش ماون كه پشتڕاستبكرێنه‌وه.سه‌باره‌ت به‌و زیندانه سیاسیانه‌ی كوردستان كه تائێستا ناوه‌كانیان پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری زیندانه سیاسیه‌كان وتی" له‌هه‌وڵی به‌رده‌وامداین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌سه‌ردمی حزبی به‌عسدا به‌هۆكاری سیاسی حوكمدراون ناوه‌كانیان له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئه‌دیله‌ی جینائی پشتڕاست بكه‌ینه‌وه،بۆ ئه‌وه‌ش له‌ماوه‌ی دوو مانگی رابردوودا چه‌ندین جار سه‌ردانی به‌غدامان كردووه‌و له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری عیراق و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئه‌دیله‌ی جینائی عیراق دانیشووین". وتیشی" ئێستا له‌كارداین په‌نجه‌مۆری خه‌ڵكانی خۆمان لێره وه‌رده‌گرین و به‌نووسراوی فه‌رمی و ده‌ینێرین بۆ به‌غداو له‌ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی زیندانییه سیاسییه‌كانی عیراقه‌وه ده‌نێردرێت بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئه‌دیله‌ی جینائی، به‌ڵام ئه‌مه‌یان كه‌مێك به‌سستی ده‌ڕوات چونكه له‌ده‌ست خۆماندا نییه به‌ڵكو له‌ده‌ست ده‌زگای زیندانییه سیاسییه‌كانی به‌غدایه كه‌كاره‌كان ده‌كات".ئه‌حمه‌د مام ره‌سوڵ وه‌ك خۆی ده‌ڵێت گه‌شبین نیه له‌چۆنیه‌تی كاركردنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی زیندانییه سیاسییه‌كانی به‌غدا له‌و ڕوه‌وه، بۆیه به‌پێویستی ده‌زانێت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌یان له‌كه‌ناڵێكی راسته‌وخۆوه په‌یوه‌ندیی به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئه‌دیله‌ی جینائی عیراقه‌وه بكات"بۆ ئه‌مه‌ش به‌رنامه‌یه‌كمان پێشكه‌ش به وه‌زیری كارووباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان كردوه بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌فه‌رمی داوا له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق بكات كه وێنه‌یه‌ك له‌به‌ڵگه‌كانی تاوانی سه‌رجه‌م عێراق بداته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تالێره بتوانرێت كار له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی ناوه‌كان بكرێت، به‌هه‌مان شێوه پێشنیارمان كردوه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم كه داوا له‌وه‌زاره‌تی دارایی عێراق بكات وێنه‌یه‌ك له‌هه‌موو ئه‌و به‌ڵگانه‌مان بده‌نێ كه له‌ڕێگه‌ی دادگای به‌ناو شۆڕش یان مه‌حكه‌مه‌ی خاصه‌ی كه‌ركوك بۆ وه‌زاره‌تی دارایی عیراقی رۆشتون، ئێمه‌ش وێنه‌یه‌ك له‌م به‌ڵگانه‌مان ده‌ستبكه‌وێت بۆئه‌وه‌ی بتوانین به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ئاسانتر دۆسیه‌ی زیندانیانی سیاسی خۆمان بدۆزینه‌وه"
|
|
1/30/2010 6:06:52 PM
|
Print Page
|
|