توركمانه‌كان ره‌دی ده‌كه‌نه‌وه... مالیكی داوای مانه‌وه‌یان ده‌كات
|
زانیارداقوقی
مالیكی داوایكردوه ئه‌و هاوڵاتییه عێراقیانه‌ی نیشته‌جێی بیناو زه‌وی حكومین بمێننه‌وه، تا شوێنیان بۆ دابین ده‌كرێت.
ئه‌م بڕیاره‌ی مالیكی له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه نوسینگه‌ی تایبه‌تی خۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه بڵاویكردووه‌ته ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان ناچاركردووه پابه‌ندی ئه‌م بڕیاره‌بن.
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقیش، به‌مه‌به‌ستی مانه‌وه‌ی ئه‌وئاوارانه‌ی كه‌ئێستا له‌بینا و زه‌وی ده‌وڵه‌تدا نیشته‌جێن، پرۆژه‌یه‌كی یاسایه‌كی خسته ده‌نگدانه‌وه.
حه‌سه‌ن تۆرهان جێگری سه‌رۆكی حزبی عه‌داله‌ی توركمانی ده‌ڵێ: جێبه‌جیكردنی ئه‌م یاسایه ده‌بیته هۆی پشێوی له شاری كه‌ركوكدا،داواشیكردووه ئه‌ندامه توركمانه‌كانی په‌رله‌مانی عیراق كۆده‌نگییه‌ك كۆبكه‌نه‌وه بۆ ره‌دكردنه‌وه‌ی ئه‌م یاسایه.
كه‌ركوك گه‌وره‌ترین شاری عیراقه كه ئاواره‌كانی له بیناو زه‌وی ده‌وڵه‌ت نیشته‌جێن
|
|
1/31/2010 12:54:24 AM
|
Print Page
|
|