تایبه‌ت به واڵاپرێس:
له‌دایكبوونی رۆژنامه‌ی ئه‌هلی له كوردستاندا دیارده‌یه‌كی دڵخۆشكه‌ره به‌تایبه‌تی كه گوزارش له سه‌رهه‌ڵدانی بنه‌مایه‌كی گرنگی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ده‌كات، ئه‌م پڕۆژه‌یه هه‌ركه‌س و گروپێكی گۆمه‌ڵگا دایمه‌زراندبێت، جێی پشتیوانیلێكردنه، هه‌وڵێكیشه بۆ گه‌شه‌پێدانی ژیانی دیموكراسی، به‌ڵام كاتێك، به مه‌به‌سته‌وه بێت یان له نه‌شاره‌زایی و له‌ژێر كاریگه‌ریی ململانێ سیاسییه‌كاندا، له پڕۆژه‌یه‌كی پیشه‌یی و بێلایه‌نه‌وه بگۆڕێت بۆ پڕۆژه‌یه‌كی سیاسی و لایه‌نگیری ئه‌م هێز له‌دژی ئه‌و هێز بكات و ریكلام بۆ ئه‌م لایه‌ن له‌دژی ئه‌و لایه‌ن بكات، ئه‌وسا ئیتر دوو زیانی گه‌وره‌مان لێده‌دات، یه‌كه‌میان نه‌مانی متمانه به‌م تایپه‌ی رۆژنامه‌گه‌ریی، دووه‌میان لاوازبوونی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی كه رۆژنامه‌گه‌ریی ئه‌هلی یه‌كێكه له ده‌ركه‌وته‌كانی.
له‌م بواره‌دا ئێمه وه‌ك ئه‌ركێكی رۆژنامه‌نووسی و هه‌وڵێكی سه‌ره‌تایی بۆ ره‌خنه‌كردنی لادانی پیشه‌یی و هاندانی چاكسازیكردن له‌م بواره‌ی رۆژنامه‌گه‌ریمان كه زۆر پێویستیمان پێیه‌تی، هه‌وڵماندا له ئه‌ندازه‌ی پابه‌ندبوونی رۆژنامه‌ی هاوڵاتی بكۆڵینه‌وه به دروشمی رۆژنامه‌ی بێلایه‌ن و ئه‌هلی، دوای هێنانی ژماره‌كانی سێ مانگی رابردووی رۆژنامه‌كه‌ش، بۆمان ده‌ركه‌وت كه ئه‌م رۆژنامه‌یه ده‌یان روماڵی رووداو و كاری رۆژنامه‌نووسیی تێدایه كه له هیچیاندا خۆی له لایه‌نگیری و خۆدوورگرتن له ته‌رویجی سیاسی و ریكلامكردن بۆ هێزێك و ناشیرینكردنی هێزێكی تر نه‌پاراستووه، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ش به ئاگا‌و مه‌به‌ست بووبێت، یان له ناشاره‌زایی پیشه‌یی، یان له‌ژێر كاریگه‌ریی ململانێ سیاسییه‌كان، یان ده‌رچوون له میتۆدی رۆژنامه‌كه كه بڕیاره ئه‌هلی بێت، یان له ئه‌نجامی رقی شه‌خسی و ئاره‌زووی تایبه‌تی ستافی رۆژنامه‌كه، هه‌مووی بۆته‌هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی متمانه به بێلایه‌نیی رۆژنامه‌كه. له‌م به‌دواداچوونه‌ماندا، بۆمان ده‌ركه‌وت نموونه‌ی هه‌واڵ و راپۆرت و به‌دواداچوون و وتاره‌كانی ناو رۆژنامه‌كه كه زیانیان له بێلایه‌نیی رۆژنامه‌كه داوه ئه‌وه‌نده زۆرن به‌چه‌ندین لاپه‌ڕه ته‌واو نابن، بۆیه ناچاربووین نموونه‌ی ته‌نها مانشێته‌كانی دوو سێ مانگی رابردووی رۆژنامه‌ی هاوڵاتی بڵاوده‌كه‌ینه‌وه كه نه‌ك لایه‌نگیریی سیاسیی تیادا نواندووه، به‌ڵكو به‌شی زۆری كاره رۆژنامه‌نووسییه‌كانی له گوتاری سیاسیی بزووتنه‌وه‌یه‌كی سیاسیی وه‌كو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌چێت كه له ململانێدایه له‌گه‌ڵ هێزێكی وه‌كو یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستاندا. له‌م به‌دواداچوونه‌دا ته‌نها مانشێته‌كان ده‌خه‌ینه به‌رده‌ستی خوێنه‌رو هه‌موو هه‌ڵسه‌نگاندن و تێگه‌یشتنێكیش بۆ خوێنه‌ران خۆیان به‌جێده‌هێڵین، ئومێدیشمان ئه‌وه‌یه ئه‌م دۆخه‌ی كه رۆژنامه‌گه‌ریی ( ئه‌هلی)ی تێیكه‌وتووه كۆتایی پێ بێت و رۆژنامه‌ی ناوبراویش له قۆناغه‌كانی داهاتوودا به‌خۆداچوونه‌وه‌ی پێویست بكات.

