|
هایتی: ده‌ستگیركردنی 10 ئه‌مریكی كه‌ویستبوویان 33 منداڵ بدزن
|
واڵاپرێس:
ئێواره‌ی هه‌ینی هێزه ئه‌منییه‌كان له‌هایتی 10 ئه‌مریكیان ده‌ستكیر كرد كه‌ده‌یانویست 33 منداڵی بێ سه‌رپه‌رشت و لێقه‌وماوی كاره‌ساتی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی هایتی بدزن، كه‌ویستبوویان له‌ڕێگه‌یه‌كی نایاساییه‌وه بیانبه‌نه ده‌ره‌وه‌ی هایتی.
ئه‌و ده‌كه‌سه ده‌ستگیكراوه به‌ڕه‌گه‌ز ئه‌مریكییه نیوه‌یان ژن بوون و نیوه‌كه‌ی دیكه‌یان پیاون و ئێستا له‌مالباس-ی نێون هایتی و كۆماری دۆمۆنیكا ده‌ستبه‌سه‌ركراون، به‌رپرسێكی ئه‌منی جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه‌س بۆ نییه هیچ كه‌سێك له‌هایتی بباته ده‌ره‌وه به‌بێ ره‌زامه‌ندی لایه‌نه ئه‌منییه په‌یوه‌ندییداره‌كان.
سه‌رباری ئه‌وه‌ش ده‌ستگیركراوه‌كان مه‌به‌ستیان خێرخوازی نه‌بووه‌و هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیشیان به‌ده‌سته‌وه نه‌بووه بۆ پارێزگارییكردن له‌خۆیان.
|
|
1/31/2010 7:58:32 PM
|
Print Page
|
|