|
سامی ئه‌تروشی: پێشبینی ناكه‌م سه‌رۆكایه‌تی كۆمار به‌و داوایه‌ی نوری مالكی رازی بن و یاساكه ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكه‌نه‌وه
|
قادر ئه‌سمه‌ر
دوای په‌سندكردنی بودجه له په‌رله‌مانی عێراق ، به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێستا پێشبینی ناكرێت سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ره‌تی بكاته‌وه.
سامی ئه‌تروشی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له لێژنه‌ی دارایی به سایتی واڵاپرێس-ی راگه‌یاند:به‌هۆی ئه‌وه‌ی ماده‌ی 21 له پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵ ره‌تكرایه‌وه كه‌له‌سه‌ر داواكاری مالكی باس له‌دامه‌زراندنی 150هه‌زار فه‌رمانبه‌ر بۆ ئه‌مساڵ ده‌كات ، سه‌رۆك وه‌زیران داوای له سه‌رۆكایه‌تی كردوه بودجه‌كه ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكه‌نه‌وه.
وتیشی:دامه‌زراندنی 150هه‌زار فه‌رمانبه‌ر له‌كات ئێستا له‌لایه‌ن قه‌واره‌سیاسیه‌كان مه‌ترسی ئه‌وه‌ی لێده‌كرێت كه بۆ پروپاگه‌ندی هه‌ڵبژاردن به كاربێت ، پاشان په‌رله‌مان بۆ دامه‌زراندن له‌عێراق ( ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی) پێكهێناوه و یاسای بۆ ده‌ركرده‌وه به‌بێ ئه‌و ئه‌نجومه‌نه كه‌س دانامه‌زرێت.
سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری ره‌تكردنه‌وه‌ی یاساكه ئه‌تروشی وتی:پێشبینی ناكه‌م سه‌رۆكایه‌تی كۆمار به‌و داوایه‌ی نوری مالكی رازی بن و یاساكه ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكه‌نه‌وه ، به‌ڵام له‌كاتی گه‌ورانه‌وه‌ی ئه‌وا بودجه بۆ په‌رله‌مانی داهاتوو دواده‌كه‌وێت ، چونكه له‌كاتی ئێستا به‌هۆی نه‌بوونی رێژه‌ی یاسایی ناتواندرێ كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی و نائاسایی ساز بكرێت.
هه‌روه‌ك وتیشی: له‌كاتی ڤیتۆنه‌كردنی بودجه‌ی عێراق له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی كۆمكار ، ئه‌وا به‌گوێره‌ی یاسا له 7/3بودجه‌ی گشتی عێراق ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
بودجه‌ی گشتی عێراق له هه‌فته‌ی رابردوو له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق په‌سندكرا كه بڕه‌كه‌ی زیاتر له 84ترلیۆن دیناره و به‌شی هه‌رێمی كوردستان 10ترلیۆن و 600ملیار دینار ده‌بێت.
|
|
2/1/2010 2:33:23 PM
|
Print Page
|
|