|
پارێزگاری موسڵ هێرش ده‌كرێته سه‌ری و جیگره‌كه‌شی هه‌ڵهاتووه
|
دڵدار هه‌ركی – زانیار داقوقی
ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه، له‌قه‌زای تیلكێف-ی سه‌ر به‌پارێزگای موسڵ، له‌لایه‌ن دانیشتووانیه‌وه رێگریی ده‌كرێت له‌سه‌ردانی ئه‌سیل نجێفی پارێزگاری موسڵ و جامی ئۆتۆمۆبێله‌كه‌ی تێكده‌شكێنن.
به‌شاركیكی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای موسڵ تایبه‌ت به‌سایتی واڵاپرێس-ی راگه‌یاند: له‌پاش ئه‌وه‌ی ئه‌سیل نوجێفی له‌گه‌ل هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌چێته قه‌زای تیلكێف، كه‌زۆربه‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی كوردن و په‌یڕه‌وی ئایینی مه‌سیحی و ئیسلامن، دانیشتوانی ئه‌و قه‌زایه خۆپیشاندانێكیان كردووه‌و هه‌ستاون به‌شكاندنی جامی ئۆتۆمۆبێله‌كه‌ی.
وتیشی: ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس و پێشمه‌رگه رێ‌یان له‌خۆپیشانده‌ران گرتووه هه‌تاوه‌كو به‌سه‌لامه‌تی پارێزگاری موسڵیان گه‌یاندووه‌ته‌وه ناو پارێزگای موسڵ.
له لایه‌كی دیكه‌وه دوای ئه‌وه‌ی له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه بڕیاری ده‌سگیركردنی ده‌رچوو، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه جێگری پارێزگای موسڵ هه‌ڵهات.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی له‌شاری موسڵ كه‌نه‌یویست ناوی ئاشكرابكات به سایتی واڵاپرێس-ی راگه‌یاند: به‌هۆی ئاشكرابونی جێگری پارێزگاری موسڵه‌وه كه‌ده‌ستی هه‌بوه له‌گه‌ڵ تیرۆرستان بۆ كوشتن ورفاندی هاوڵاتیان، بڕباری ده‌سگیركردنی ده‌رچوو.
ئه‌وسه‌رچاوه‌یه وتیشی: به‌پێی زانیارییه‌كانمان جێگری پارێزگار به‌ره‌و سوریا هه‌ڵهاتووه، تا ئێستا ده‌سگیر نه‌كراوه.
|
|
2/1/2010 7:29:49 PM
|
Print Page
|
|