|
به‌غدا: ژماره‌ی قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مرۆ گه‌یشته 64كه‌س
|
واڵاپرێس
سه‌رچاوه‌یه‌كی پۆلیسی عێراقی رایگه‌یاند دوائاماری ئه‌و ته‌قینه‌وه خۆكوژییه‌ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه كه‌كۆمه‌ڵێك له سه‌ردانكه‌رانی چله‌ی ئیمام حسه‌ینی له به‌غدا كرده ئامانج، گه‌یشته 26 كوژراو و 38 بریندار.
سه‌رچاوه‌كه به ئاژانسی ئه‌سوات ئه‌لعیراق-ی راگه‌یاند: دوائاماری ئه‌و ته‌قینه‌وه خۆكوژییه‌ی ئه‌مڕۆ كۆمه‌ڵێك له سه‌ردانكه‌رانی چله‌ی ئیمام حسه‌ینی له ناوچه‌ی باكوری رۆژهه‌ڵاتی به‌غدا كرده ئامانج، گه‌یشته 26 كوژراو و 38 بریندار”.
پێشتر لیوا قاسم عه‌تا وته‌بێژی پرۆسه‌كانی به‌غدا رایگه‌یاند كه ژنێكی خۆكوژ له رێگه‌ی پشتێنێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه له نێو كۆمه‌ڵێك له سه‌ردانكه‌رانی كه‌ربه‌لادا له ناوچه‌ی بوب ئه‌لشام خۆی ته‌قاندۆته‌وه‌و بۆته هۆی كوژرانی 13 كه‌س له سه‌ردانكه‌ران‌و برینداربوونی 38ی دیكه.
|
|
2/1/2010 7:58:32 PM
|
Print Page
|
|