|
به ره‌زامه‌ندی دایكیك پزیشكێك كۆرپه‌یه‌ك ده‌فرۆشێت
|
واڵاپرێس
پزیشكێك كه‌به‌ڕه‌گه‌ز خه‌ڵكی سوریایه، له‌پاش ده‌سگیركردنی لێكۆلینه‌وه له‌گه‌ڵیدا دانی ناوه به‌تاوانی فرۆشتنی منداڵێك به‌ره‌زامه‌ندی دایكی كۆرپه‌كه، به‌بڕی 10 هه‌زار دۆلار.
یه‌كێك له‌ماڵپه‌ره هه‌واڵییه‌كانی سوریا ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه ئاشكرایكرد ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه 2010/1/30 له‌لایه‌ن هیزی ئه‌منی ئه‌و وڵاته‌وه ، هه‌ستاون به ده‌سگیركردنی كوڕ‌و كچێك كه‌گومانیان له‌سه‌ر بووه بۆ دزینی منداڵێك، له‌نزیك ناوچه‌ی ئاوی كبریتی له‌زه‌میری نزیك دیمه‌شقی پایته‌خت .
به‌رپرسێكی ئه‌منیش وتی: له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ كچه ده‌ستگیركراوه‌كه‌دا دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌و وتوویه‌تی: په‌یوه‌ندی سێكسیم هه‌بووه له‌گه‌ڵ دوو كوڕداو به‌وهۆیه‌شه‌وه سكم پڕبووه‌و به‌رده‌وامیش سه‌ردانی پزیشكم كردووه بۆئه‌وه‌ی رزگارم ببێت له‌كۆرپه‌كه‌م و له‌ناوی ببه‌م.
دایكی كۆرپه‌كه وتیشی: به‌ڵام پزیشكه‌كه جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه‌پێویسته پارێزگاریی له‌سكه‌كه‌ی بكات و دوای له‌دایكبوون ده‌یفرۆشێته‌وه. له‌كاتی منداڵبوونه‌كه‌شدا هاوڕێ له‌گه‌ڵ پزیشكه‌كه گه‌شتێكی بۆ به‌یروت رێكخستووه، بۆئه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌ی ببێت و هه‌ر له‌وێش بیفرۆشێته‌وه به پزیشكه لوبنانییه‌كه له‌به‌رامبه‌ر 10 هه‌زار دۆلاردا.
|
|
2/2/2010 6:57:37 PM
|
Print Page
|
|