|
كه‌ره‌وزو مه‌عده‌نووس یارمه‌تیده‌ره به‌رگرییكردن له‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی خوێن
|
واڵاپرێس
زانایانی هۆڵه‌ندی ئاشكرایانكرد كه‌خواردنی كه‌ره‌وزو مه‌عده‌نووس یارمه‌تیده‌ره بۆ به‌رگرییكردن له‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی خوێن، چونكه ئه‌و دوو رووه‌كه مادده‌ی فلاڤانۆید-ی flavanoid apigenin تێدایه.
مایكڵ بیبیلینبۆس له‌زانكۆی گۆرۆنینگ-ی هۆڵه‌ندی وتی: تاقیكردنه‌وه‌كانمان ده‌ریانخستووه، كه‌پێكهاته‌ی فلاڤانۆید به‌گشتی له‌ناو میوه‌و سه‌وزه‌واتدا هه‌یه‌و ده‌توانێت رێگریی بكات له‌گه‌شه‌ی دوو جۆر خانه‌ی له‌ش كه‌ده‌بنه هۆی دروستكردنی شێرپه‌نجه‌ن له‌جۆری (Leukemia) لوكیمیا كه‌خوێن سپی ده‌كاته‌وه، ئه‌م نه‌خۆشییه‌ش مه‌ترسیداره‌و ئه‌و نیشانه‌و هێمایانه‌ش كه‌هه‌ستی پێده‌كرێت له‌نه‌خۆشه‌كه‌دا، خاوبوونه‌وه‌ی چالاكییه‌كانییه‌تی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاوو نه‌خۆشه‌كه زۆر بێ‌توانا ده‌بێت.
مایكڵ وتیشی: له‌زۆر جاردا ئه‌و مادده‌یه (فلاڤانۆید) به‌كارده‌هێنرێت، بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه‌شێرپه‌نجه‌یان هه‌یه.
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه: ئه‌وه زانراوه ئه‌و مادده‌یه فلاڤانۆید له‌ناو ژه‌مه خۆراكه‌كاندا هه‌یه به‌تایبه‌تی له‌ناو كه‌ره‌وزو مه‌عده‌نوس و شه‌رابی سوور كه له‌گوشراوی ترێ دروست ده‌كرێت.
|
|
2/2/2010 7:17:21 PM
|
Print Page
|
|