|
"شۆڕشی ئیسلامی ئێران شكستی هێناوه"
|
واڵاپرێس
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، له‌ماڵپه‌ری كه‌لیمه-ی سه‌ر به‌چاكسازییه‌كانی ئێران، میر حسێن موسه‌وی سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز له ئێران، له‌نووسراوێكیدا به‌توندی هێرش ده‌كاته سه‌ر حوكمڕانییه‌تی ئێران و شۆڕشی ئیسلامی ئێران.
موسه‌وی رایگه‌یاندووه: شۆڕشی ئیسلامی ئێران شكستی هێناوه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و شۆڕشه له‌كاتی خۆیدا بۆ لابردنی دیكتاتۆری بووه، هه‌روه‌ها بۆ نه‌هێشتنی ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆر‌و دروستكردنی ده‌زگاو دامه‌زراوه، به‌ڵام ئێستا پێچه‌وانه بۆته‌وه‌و ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كان بۆ خزمه‌تی چه‌ند كه‌سێكی كه‌م به‌كارده‌هێنرێن.
وتیشی: كپكردنه‌وه‌ی راگه‌یاندنه‌كان و پڕكردنی زیندانه‌كان و كوشتنی دڕندانه‌ی خۆپیشانده‌ران به‌ڵگه‌ن بۆئه‌وه‌ی شۆڕشی ئیسلامی ئێران شكستی هێناوه.
|
|
2/2/2010 7:55:12 PM
|
Print Page
|
|