|
شه‌هرستانی: 40 كێڵگه‌ی نه‌وت له عێراقدا هه‌ن كه تائێستا نه‌وتیان لێده‌رنه‌هێنراوه
|
واڵاپرێس
حسێن شه‌هرستانی وه‌زیری نه‌وتی عێراق،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، رایگه‌یاند: عێراق له ئێستادا خاوه‌نی40 كێڵگه‌ی نه‌وته كه تا ئێستا نه‌وتی لێده‌رنه‌هێنراوه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه پێویستیی وڵاتان بۆ نه‌وتی خاو به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه بۆ ماوه‌ی 20 ساڵی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت.
شه‌هرستانی به ئاژانسی (ئه‌سوات ئه‌لعیراق)ی راگه‌یاند: ئه‌و كێڵگانه‌ی له عێراق دۆزراونه‌ته‌وه‌و تا ئێستا وه‌به‌رنه‌هێنراون ده‌گاته نزیكه‌ی 47 كێڵگه كه حه‌وتیان له جه‌وله‌ی دووه‌می مۆڵه‌تپێداندا دراونه‌ته كۆمپانیاكان، به‌مه‌ش ئێستا 40 كێڵگه ماونه‌ته‌وه كه ده‌كرێت له داهاتوودا وه‌به‌ربهێنرێن.
رونیشیكرده‌وه په‌ره‌پێدانی كێڵگه‌ی زیاتر ده‌كرێت له دوای 20 ساڵ ئه‌نجام بدرێت ئه‌گه‌ر عێراق پێویستی به به‌رهه‌مهێنان‌و ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی زیاتر بێت”.
سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری ده‌ركه‌وتنی سه‌رچاوه‌ی وزه‌ی ئه‌ڵته‌رناتیڤ بۆ نه‌وت له جیهاندا، حسێن شه‌هرستانی وتی : پێویستیی وڵاتانی جیهان بۆ نه‌وتی خاو به‌رده‌وامه‌و ئه‌وه‌ی باس ده‌كرێت كه گوایه وزه‌ی ئه‌ڵتارناتیڤ جێگه‌ی نه‌وت ده‌گرێته‌وه به لایه‌نی كه‌مه‌وه پێش 20 ساڵی دیكه روونادات، چونكه نه‌وتی خاو به چه‌ندین جار له نرخی سه‌رچاوه‌كانی دیكه‌ی وزه هه‌رزانتره.
|
|
2/2/2010 8:01:24 PM
|
Print Page
|
|