|
چۆن ده‌توانن كچێك عاشقی خۆتان بكه‌ن
|
واڵاپرێس
ئایا ئێوه عاشقی كچێك بوونه كه ئه‌ویش هه‌مان هه‌ستی ئێوه‌ی هه‌بێت ،ئه‌م چه‌ند هه‌نگاوه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته زۆر سوودمه‌نده:
1.یه‌كه‌مین كار ئه‌وه‌یه كه پرسیار بكه‌ن كه ئه‌و به‌كارهێنه‌ری ئه‌نته‌رنێته یان نه ؟به‌م رێبازه ده‌توانن تێبگه‌ن كه ئه‌و حه‌زی له چ بابه‌تێك هه‌یه .وه‌كوو مۆسیقا،شانۆ ،ئه‌ده‌ب ...وه له رێگه‌ی ئه‌م زانیارییانه ده‌توانن خۆتان بۆ ده‌ستپێكردنی باسێكی گه‌رم له ئایه‌نده‌دا ئاماده بكه‌ن .
2.ده‌بێت ئه‌وه بزانن كه ئه‌و چ جۆره كورێكی به‌لاوه جوانه ،ده‌بێت ئاگاداریی ئه‌وه بن كچان پێش ئه‌وه‌ی كه عاشقی جوانیتان بن ،عاشقی كه‌سایه‌تیتان ده‌بن ,ئه‌گه‌ر متمانه‌تان به قۆزی و جوانی خۆتان نییه ،ده‌بێت زۆر كاری له سه‌ر بكه‌ن ،ده‌بێت له شه‌ری زیپكه نجات په‌یدا بكه‌ن و چه‌ند كیلۆیه‌ك كیشتان دابه‌زێت
3.ده‌بێت مه‌رجه‌كانی په‌یوه‌ندییه‌كی ساده فه‌راهه‌م بكه‌ن ،ته‌نیا له ئاستی سڵاو كردن ،له دۆسته هاوبه‌شه‌كان بۆ ئه‌م بابه‌ته كه‌ڵك وه‌رگرن .ئه‌گه‌ر ره‌فیقه‌كه‌تان بینی خه‌ریكی قسه كردنه له گه‌ڵ كچه‌كه ،ئیوه‌ش ده‌ستبه‌جێ بچنه ناو گفتوگۆكه‌وه ،دۆسته‌كه‌تان ده‌بێت ئه‌ركی ناساندنی ئێوه بكێشێت .
4.هه‌چ كات كه ده‌یبینن ،باس و قسه‌كان به‌ره‌و لای ئه‌نته‌رنێت و كۆمپیته‌ر ببن و پرسیاری لێبكه‌ن كه (یاهوو مه‌سینجه‌ر)ی هه‌یه یان نه ؟
5.ده‌بێت چه‌ند هه‌نگاو بێنه پێشه‌وه و هه‌ندێك كاری بچووك بۆ سه‌رنج راكێشانی ئه‌نجام بده‌ین و پێی بسه‌لمێنین كه هه‌میشه بۆ ئه‌و ئاماده‌ین .جارجار داوای شتی بچووكی لێبكه‌ین و پرسیاری وه‌رزش و ته‌ندروستی لێبكه‌ین .
6.كچان حه‌ز ده‌كه‌ن ئاسایش ببه‌خشنه كوران ،كه‌واته له ژێر چاودێری لایان به‌ن ،ئه‌و كات ده‌بینن كه له بارودۆخی ناخۆشدا چۆن پارێزگاریتان لێده‌كه‌ن .
7.كچان ئه‌و كورانه‌یان خۆش ده‌وێت كه خاوه‌ن كه‌سایه‌تی خۆیان بن .كه‌واته هه‌وڵ بده‌ن زۆر سروشتی و ساده ره‌فتار بكه‌ن ،ببنه هۆی پێكه‌نینیان ،به‌رده‌وام خۆشحاڵبن ،به‌س بێتامی مه‌كه‌ن.
8.به‌و كچه‌ی كه ئێوه‌ی خۆش ده‌وێ ،ده‌رفه‌تی هه‌نگاو هه‌ڵگرتن بده‌ن ،تا بێته پێشه‌وه . زۆر جار ئه‌و كچه‌ی كه خۆشتان ده‌وێت دره‌نگ ده‌ست ده‌كه‌وێت به‌ڵام زۆر راستگۆیه .تكایه ئێوه‌ش له گه‌ڵ كچاندا درۆ مه‌كه‌ن ،كه درۆ دوژمنی خوا‌و كچه .
|
|
2/3/2010 2:48:44 PM
|
Print Page
|
|