|
"ئه‌مریكا ده‌ستناخاته كاروباری ناوخۆی عێراقه‌وه"
|
واڵاپرێس
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، فیلیپ كراولی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا هه‌ر ده‌ستێوه‌ردانێكی ئه‌مریكای له‌ئیشوكاره ناوخۆییه‌كانی عیراقدا ره‌تكرده‌وه.
كراولی وتی: له‌پاش ئه‌وه‌ی ده‌نگۆی ئه‌وه ده‌كرا كه‌گوایه ئه‌مریكا هه‌ستاوه به‌دوورخستنه‌وه‌ی 450 كاندیدكراوی عیراقی له‌هه‌ڵبژاردن. به‌ڵام ئێمه جه‌خت له‌وه ده‌كه‌ینه‌وه به‌هیچ جۆرێك ده‌ست وه‌رناده‌ینه ئیشوكاره‌كانی ناوخۆی عیراقه‌وه‌و وتیشی: له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه هه‌وڵ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه ده‌ده‌ین.
راشیگه‌یاند: پێویستیشه له‌كاتی خۆیدا هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌به‌شداریكردنی به‌عسییه‌كانیش بێت، بۆئه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی سیاسی له‌عیراقدا ته‌واو جێی خۆی بگرێت و خه‌ڵك متمانه‌ی لادروست ببێت.
|
|
2/3/2010 7:10:04 PM
|
Print Page
|
|