|
بڕیاره‌كه‌ی ئێران رۆژئاوای خۆشحاڵ كرد
|
واڵاپرێس
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، وڵاتانی رۆژئاوا خۆشحاڵی خۆیان راگه‌یاند به‌ڕه‌زامه‌ندی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌شێكی ئه‌و یۆرانیۆمه‌ی كه‌هه‌یه‌تی ده‌ینێرێته ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆئه‌وه‌ی بپیتێنرێت.
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه وڵاتانی رۆژئاوا نه‌رمی نواندنی ئێرانیان به‌پێویست زانی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی شه‌ش، به‌تایبه‌تی له‌باره‌ی دۆزه ئه‌تۆمییه‌كه‌یه‌وه، ئه‌گه‌رنا ئه‌وا رووبه‌ڕووی سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌بێته‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له‌به‌یاننامه‌یه‌كیدا رایگه‌یاند: پیتاندنی به‌شێكی یۆرانیۆمه‌كه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات كارێكی ئیجابییه، به‌مه‌رجێك وڵاتانی خۆرئاوا ره‌زامه‌ندبن له‌سه‌ری. جه‌ختیان له‌وه‌ش كرده‌وه بانگێشتكردنی ئێران بۆ مفاوه‌زات هێشتا كارێكه جێی گومان و ره‌خنه‌یه.
|
|
2/3/2010 7:16:54 PM
|
Print Page
|
|