|
لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان هه‌وڵی ئارامكردنه‌وه‌ی باروودۆخی موسڵ ده‌دات
|
قادر ئه‌سمه‌ر
له‌م هه‌فته‌یه بارودۆخی پارێزگای موسڵ گرژی تێكه‌وت و به بۆچوونی چاودێرانی سیاسیش ئه‌و ره‌وشه كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق ده‌بێت.
موحسین سه‌عدون ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی له پارێزگای موسڵ ئه‌مرۆ به سایتی واڵاپرێس-ی راگه‌یاند: سه‌ردانی پارێزگای موسڵ بۆ قه‌زاو ناحیه‌كانی سنوری ناوچه دابراوه‌كان، بۆ دورستكردنی ئاژاوه و نانه‌وه‌ی دووبه‌ره‌كیه له‌نێوان كورد و عه‌ره‌ب، چونكه خه‌ڵكی ئه‌و ناوچان له هه‌ڵبژاردنی رابردووی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق له‌موسڵ ده‌نگیان به‌لیستی حه‌دبا نه‌داوه و بایكۆتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای موسڵیان كردووه.
ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مان ئه‌وه‌شی خسته روو : ئێمه داوامان له خه‌ڵكی ئه‌وناوچان كردوه كه به شێوه‌یه‌كی یاسایی له‌دادگا داوا له‌سه‌ر نوجێفی تۆمار بكه‌ن، چونكه ئه‌و به‌مه‌به‌ستی خراپ هاتۆته ناوچه‌كه و پاسه‌وانه‌كانی چه‌ندین ته‌قه‌یان له هاوڵاتیان كردووه.
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی بۆكرد ئێمه‌وه ك لیستی هاوپه‌یمانی هه‌وڵی ته‌واو ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وشی ئارامی ناوچه‌كه تێك نه‌چێت، بۆئه‌وه‌ی رێگا له تێكچونی بارودۆخه‌كه بگرین و نه‌هێڵین پیلانی دوژمان سه‌ربكه‌وێت.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه عه‌بدولغه‌نی عه‌لی یه‌حیا سیاسه‌تمه‌دار له پارێزگاتی موسڵ پێوتین: هه‌ربه‌هۆی رووداوه‌كانی ئه‌مداوییه ، ئه‌مرۆ 3/2 له‌ناوشاری موسڵ لیستی حه‌دبا به‌سه‌رۆكایه‌تی دڵدار زێباری رێپێوانێك-كیان بۆ به‌رده‌م پارێزگاری ئه‌و شاره رێكخستن و دژیایه‌تی خۆیاتن بۆ پارته كوردیه‌كان ده‌ده‌ببڕی .
وتیشی: له‌كاتی ئێستا بارودۆخی پارێزگای موسڵ خراپه و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌رره‌وشی هه‌ڵبژاردن و به‌رێوه‌چوونی رۆژانی بانگه‌شه ده‌بێت .
ئه‌وه‌شی خسته روو: ئه‌گه‌ر ره‌وشه‌كه به‌و شێوه‌یه بێت ، ئه‌وا له‌به‌رژه‌وه‌ندی لیستی هاوپه‌یمانی نابێت به‌تایبه‌ت له‌ناو شاری موسڵ و رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و شاره .
له‌چه‌ند رۆژی رابردوو ئه‌سیل نوجێفی پارێزگاری موسڵ به‌هاوكاری هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی چه‌ند شوێنێكی كرد كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ده‌نگیان به لیستی برایه‌تی نه‌ینه‌وا دابوو ، بۆیه به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می پارێزگا موسڵ بۆ ئه‌و ناوچانه هاوزڵاًتیان رێگایان له نوجێفی گرت و ته‌ماته بارانیاتنكرد .
|
|
2/3/2010 7:51:14 PM
|
Print Page
|
|