|
كرماشان.. چالاكوانێكی مه‌ده‌نی كورد له لایان هێزه‌كانی ئه‌منییه‌وه ده‌ستگیر كرا
|
واڵاپرێس.. رۆژهه‌ڵاتی كوردســــتان:
چه‌ند رۆژی رابردوو هێزه‌كانی ئه‌منی شاری كرماشان كاوه قاسمی ناسراو به كاوه كرماشانی چالاكوانی مه‌ده‌نی كوردیان دهستگیرو بێ سه‌روشوێن كرد.
كاوه كرماشانی چالاكوانی مافی مرۆڤ و یه‌كێك له ئه‌ندامانی كه‌مپه‌ینی یه‌ك ملیۆن ئیمزایهو تا ئێستا هۆكاری ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی به بنه‌ماڵه‌ی رانه‌گه‌یندراوه.
خاتوو فه‌ره‌نگیس داوودی دایكی ئه‌م چالاكوانه كورده له وتووێژێكدا به ماڵپه‌ری (روز ئانلاین)ی راگه‌یاند: " ته‌نیا پێمبڵێن منداڵه‌كه‌م له كوێیه و هه‌واڵی تهندروستبوونیم پێبده‌ن".
به وته‌ی باوكی كاوه، سه‌رله‌به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه 7 كه‌س به ده‌مانچه رژاونه‌ته ماڵی و پاش چه‌ند كاتژمێر پشكنین و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی لاپ تۆپ كاوه كرماشانیان له‌گه‌ڵ خۆیاندا بردووه.
|
|
2/6/2010 11:46:57 AM
|
Print Page
|
|