|
له گرده‌كه‌وه باس له گه‌رانه‌وه ده‌كرێت بۆ ناو یه‌كێتی
|
تایبه‌ت به واڵاپرێس
كادیران و لایه‌نگران و هه‌وادارانی گۆڕان له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی كوردستان به‌رده‌وامن له گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناو ریزه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان.
سه‌دان كادیر و لایه‌نگر و هۆگری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له ناوچه‌كانی شاره‌زوور و بیتوێن و گه‌رمیان گه‌ڕانه‌وه ناو ریزه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و جه‌خت له‌سه‌ر یه‌ك هه‌ڵوێستی ده‌كه‌نه‌وه له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عیراق.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ناو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت تایبه‌ت به واڵاپرێس-ی راگه‌یاند: به‌هۆی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی كه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عیراق گرتویه به‌ر، ناره‌زایی كه‌وتۆته نێو كادیر و لایه‌نگرانی بووتنه‌وه‌ی گۆڕان.
وتیشی: هه‌ڵوێستی ناجێگیر و ناروونی گۆڕان به‌رامبه‌ر به كێشه‌كانی كورد له عیراقی داهاتوو وایكردووه به‌شێكی زۆر كه ئێستا په‌یوه‌ندیان به گرده‌كه‌وه هه‌یه له هه‌وڵی خۆرێكخستنه‌وه‌دان به شێوه‌ی گروپ بگه‌ڕێنه‌وه ناو یه‌كێتی
|
|
2/6/2010 12:22:58 PM
|
Print Page
|
|