|
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ره‌خنه له وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی ناوه‌ند ده‌گرێت
|
سرود خورشید
به‌هۆی فه‌وزای ئیدارییه‌وه، وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی عیراقی بڕیاری وه‌زاره‌ته‌كه‌یان له كه‌ركوك جێبه‌جێناكه‌ن و كه‌مته‌رخه‌می ده‌كه‌ن به‌رامبه‌ر به ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌و شاره.
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له سه‌ر لیستی برایه‌تی به سایتی واڵاپرێس-ی راگه‌یاند: وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی ناوه‌ند زۆر كه‌م ته‌رخه‌می كردووه وهیچ پاسه‌وانێكی دابینه‌كردووه بۆ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك كه ژماره‌یان 40 ئه‌ندامه ئه‌مه‌ش سه‌رپێچی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه كه ده‌بێت هه‌ر ئه‌ندام ئه‌نجومه‌نێك 5 پاسه‌وانی بۆ دابینبكرێت له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و به‌ڵام به هۆی فه‌وزای ئیداری ئه‌و وه‌زاره‌ته وپشتگوێخستنی شاری كه‌ركوك وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئه‌و بڕیاره‌ی جێبه‌جێنه‌كردووه به بیانووی ئه‌وه‌ی كه ناتوانێت ئه‌و ژماره‌یه دابینبكات.
وتیشی: بۆ ئه‌و مه‌به‌سته لیژنه‌یه‌كمان پێكهێناوه له سه‌رجه‌م لیسته‌كان ونوێنه‌رایه‌تی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كه‌ركوك بۆ سه‌ردانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ وچاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه به زووترین كات .
|
|
2/6/2010 1:05:18 PM
|
Print Page
|
|