چه‌ندین به‌ڵگه ودیكۆمێنیت ده‌خرێته روو سبه‌ی دانیشتنێكی دیكه‌ی دۆسیه‌ی ئه‌نفالكردن و راگواستنی كورده فه‌ییه‌كان به‌رێوده‌چێت
|
قادر ئه‌سمه‌ر
سبه‌ی 23یه‌مین دانیشتنی دۆسیه‌ی ئه‌نفالكردن و راگواستنی كورده فه‌یلیه‌كان له‌دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق به‌رێوه ده‌چێت و بڕیاره چه‌ندین به‌ڵگه ودیكۆمێنیتی تایبه‌ت به‌و دۆسیه‌یه بخرێته روو.
سادق جه‌عفه‌ر فه‌یلی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پارێزه‌ران له دۆسیه‌ی ئه‌نفالكردن و ڕاگواستنی كورده فه‌یلییه‌كان به‌سایتی واڵاپرێس-ی راگه‌یاند: سبه‌ی 7/2دانیشتنی ژماره23 له‌دانیشتنه‌كانی دۆسیه‌ی ئه‌نفالكردنی فه‌یلیه‌كان له‌دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌ر (مه‌حه‌مه‌د عه‌بدولساحب) به‌رێوه‌ده‌چێت، كه تایبه‌ت به خستنه رووی دیكۆمێنت و به‌ڵگه‌كان .
وتیشی: له‌و به‌ڵگانه‌ی ئاماده‌كراوه هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌ی ده‌سه‌لمێنی كه رژێمی پێشوو ده‌رحه‌ق به كوردی فه‌ویلی ئه‌نجام داوه له راگواستن و له‌سێدره‌دان و ئه‌شكه‌نجه‌دان و ده‌ست به‌سه‌راگرتنی مال وموڵكیان .
هه‌روه‌ك روونیكرده‌وه له‌و دۆسیه‌یه زیاتر له 35تاوانبار له سه‌رانی رژێم داوا كراون ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا له‌ناو قه‌فه‌ز ئاماده‌ی دانیشتنه‌كانن 16 كه‌سن ، گرنگترینیان( تارق عه‌زیز و وه‌تبان ئیبراهیم و سه‌بعاوی ئیبراهیم)ن ، ئه‌مه‌جگه له‌تاونبار عه‌لی كیمیایی كه ئێستا له‌ژیاندا نه‌ماوه.
یه‌كه‌م دانیشتنی ئه‌و دۆسیه‌یه له 26/1/2009 به‌رێوه‌چووه و تێدا له22دانیشتن زیاترله 85 سكاڵاكارو شایه‌ت له‌ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی عێراق وته‌یان لێوه‌ورگیراوه.
ئه‌نفالكردن و راگواستنی كورده فه‌یلیه‌كانی عێراق له‌شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو ده‌ستی پێكرد ، ئه‌و كات رژێمی به‌عس به به‌رنامه كاری بۆ كردووه، ته‌نیا له هه‌شتاكان زیاتر له یه‌ك ملیۆن هاوڵاتی كوردی فه‌یلی راگوێزران و ئاواره‌ی وڵاتانی ئیران و ئه‌وروپا بوون ، ئه‌مه‌جگه له بێسه‌روشوێنكردنی 200هه‌زار گه‌نج بێسه‌روشوێنكران ، تاكو ئێستاش له‌چه‌ندین وڵات به ئاواره‌یی ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
|
|
2/6/2010 3:14:44 PM
|
Print Page
|
|