|
ئاڵاتاڵه‌بانی: له‌په‌رله‌مانی داهاتو ڕێژه‌ی ژنان كه‌م ده‌بێته‌وه
|
كاروان خۆشناو
ئاڵا تاڵه‌بانی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان به‌سایتی والاپرێس-ی ڕاگه‌یاند: پێده‌چێت له‌هه‌ڵبژاردنی داهاتو ڕێژه و ڕۆڵی ژنان له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی داهاتو كه‌م بێته‌وه ،به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره لیستی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌شێوه‌ی كراوه‌یه ده‌نگده‌ر ڕاسته‌وخۆ ده‌نگ ده‌داته كه‌سه‌كه، له‌كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌شدا ده‌نگده‌ران زیاتر ده‌نگ ده‌ده‌ن به‌پیاوان نه‌وه‌ك ژنان.
ئاڵا تاڵه‌بانی وتی : له‌عێڕاقدا سیسته‌می كۆتا ده‌ستوری په‌یڕه‌و ده‌كرێت ئه‌ویش كه‌نابێت ڕێژه‌ی ژنان له25%كه‌متربێت ،هه‌رچه‌نده كۆمسیۆنی بالای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان یاسایه‌كی داناوه كه ئه‌م یاسایه‌ی كۆمسیۆن له‌سه‌ر حیسابی پیاوه‌كان ده‌بێت به‌ڵام بۆئه‌وه‌ی ده‌ستور په‌یڕه‌وبكرێت و ڕێژه‌ی ژنان كه‌م نه‌بێته‌وه ئه‌گه‌ر ئالیه‌تی ئه‌م یاسایه په‌یڕه‌وه‌بكرێت ئه‌واڕێژه‌ی ژنان كه‌م نابێته‌وه.
|
|
2/6/2010 6:45:54 PM
|
Print Page
|
|