|
له‌دوای پشوی زستانه‌ی په‌رله‌مان هه‌ردو دیوانی چاودێری دارایی سلێمانی و هه‌ولێر یه‌ك ده‌گرنه‌وه
|
كاروان حۆشناو
شیروان حه‌یده‌ری سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی له‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌سایتی واڵاپرێس-ی ڕاگه‌یاند ئه‌وده‌زگایانه‌ی كه‌یه‌كیان نه‌گرتۆته‌و ه‌ده‌بێت هه‌مویان یه‌كبگرنه‌وه، ده‌زگای چاودێری دارایی سلێمانی وهه‌ولێریش یه‌كێكن له‌و ده‌زگایانه و كاره‌كانیان له‌په‌رله‌مانی كوردستانه ، له‌دوای كۆتایی هاتنی پشوی زستانه‌ی په‌رله‌مان یه‌ك ده‌گرنه‌وه سه‌رۆكی ئه‌م ده‌زگایه‌ش ده‌بێت له‌به‌رده‌م په‌رله‌مان سوێندی یاسایی بخوات .
جه‌لال سام ئاغا سه‌رۆكی دیوانی چاودێری دارایی سلێمانیش بۆسایتی وأڵاپرێس وتی: له2\6\2008 سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دا هه‌ردو ده‌زگاكه یه‌ك بگرنه‌وه، به‌ڵام تاكو ئێستا بڕیاره‌كه جێبه‌جێنه‌كراوه‌ه و به‌ڕای من ده‌بێت بڕیارێكی سیاسی بۆده‌ربچێت بۆئه‌وه‌ی هه‌ردو ده‌زگاكه یه‌ك بگرنه‌وه، جگه‌له‌مه یه‌كگرتنه‌وه‌كه كارێكی ئاسان نابێت .
|
|
2/6/2010 6:52:03 PM
|
Print Page
|
|