|
لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان:پێویسته به ده‌ستور دۆسیه‌ی دورخراوه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت
|
قادر ئه‌سمه‌ر
بڕیاره سبه‌ی له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا، بڕیاره‌كه‌ی ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه و دادپه‌روه‌ری سه‌باره‌ت به گه‌رانه‌وه‌ی كاندیده دوورخراوه‌كانی هه‌ڵبژاردن تاوتوێی بكرێت.
خالید شوانی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له لیستی هاو په‌یمانی كوردستان بۆ سایتی واڵاپرێس وتی: كۆبونه‌وه‌ی سبه‌ی 7/ 2 تایبه‌ت ده‌بێت به‌پرسی كاندیده دوورخراوه‌كان كه‌به‌بڕیارێكی ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه و دادپه‌روه‌ری جارێكی تر گه‌رانه‌وه.
وتیشی: ئێمه وه‌ك لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان به گرنگی ده‌زانین ئاماده‌ی ئه‌و كۆبونه‌وه بین و قسه‌ی خۆمان له‌باره‌یه‌و بكه‌ین ، لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یه كه پێویسته به شێوه‌یه‌كی ده‌ستوریانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆسیه بكرێت و دانیشتنه‌كان هۆكارێك بێت بۆ هه‌ڵبژاردنێكی خاوێن له‌كاتی دیاری خۆیدا .
دوای ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه‌و دادپه‌روه‌ری بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی كاندیده دوورخراوه‌كانی دا بۆ هه‌ڵبژاردن، بڕیاره سبه‌ی 7/2ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆبونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی ئه‌نجامبدات
هاوكات سه‌عدی به‌رزنجی جێگری سه‌رۆكی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به سایتی واڵاپرێس-ی ڕاگه‌یاند: پێویسته له كۆبونه‌وه‌ی سبه‌ی په‌رله‌مان چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و كێشه بدۆزرێته‌وه ، چونكه ده‌سته‌ی لێپرسیه‌نه‌وه و دادپه‌روه‌ری ئه‌ومافه ده‌ستوری و یاساییه‌ی نیه تاكو بڕیاری له‌و جۆره ده‌ربكات ، به‌ڵكو ئه‌و ته‌نیا ده‌توانێت له‌فایله‌كان بكۆلێته‌وه و راستی و دورستیان دیاری بكات.
وتیشی: پێشبینی ده‌كه‌ین دانیشتنی سبه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دژوار بێت چونكه بۆچوونه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له جیاوازن.
|
|
2/6/2010 7:09:49 PM
|
Print Page
|
|