|
هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌ك: بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌یانه‌وێت به‌غدا قه‌ره‌بووی زیانلێكه‌وتوانی هه‌ڵه‌بجه نه‌كاته‌وه
|
تایبه‌ت به واڵاپرێس
زیانلێكه‌وتوانی هێرشه دڕندانه‌كه‌ی رژێمی به‌عس له شاری هه‌ڵه‌بجه داوای به‌هاناوه چوون ده‌كه‌ن و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش داواكانیان به ئاقارێكی دیكه‌دا ده‌بات.
تاوه‌كو ئێستاش ژماره‌یه‌كی دیاری دانیشتوانی شاری هه‌ڵه‌بجه به‌هۆی به‌ركه‌وتنیان به چه‌كی كیمایی دوچاری چه‌ندین نه‌خۆشی بونه‌ته‌وه و پێویستیان به چاره‌سه‌ر هه‌یه، هاوكاتیش داوای قه‌ره‌بوكردنه‌وه ده‌كه‌ن.
له‌وباره‌یه‌وه هاوڵاتیانی ئه‌و شاره داواده‌كه‌ن بریاری دادگای باڵای تاوانه‌كانی عیراق جێبه‌جێبكرێت و پاش سزادانی تاوانباران قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌وان به پێی یاسا ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی حكومه‌تی عیراقی و پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم به‌زووترین كات جه‌خت بكاته‌وه له ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا به‌مه‌به‌ستی هه‌رچی زووتر نه‌خۆشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
هاوڵاتییه‌كیش له نێو زیانلێكه‌وتووان ئاشكرای كرد چاره‌سه‌ری ئه‌و نه‌خۆشانه له ئه‌ستۆی ده‌سه‌ڵاتی به‌غدایه و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌مه‌به‌ستی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و شاردنه‌وه‌ی راستیه‌كان هه‌وڵده‌دات له‌و شاره‌دا له رێگه‌ی چه‌ند هه‌وادارێكیانه‌وه له دژی حكه‌مه‌تی هه‌رێم ئه‌و دۆسیه به‌كار بێنن.
وتیشی: بزووتنه‌وه‌ی گۆران به‌و هه‌وڵانه ده‌یانه‌وێت به‌غدا قه‌ره‌بووی زیانلێكه‌وتوانی هه‌ڵه‌بجه نه‌كاته‌وه تاوه‌كو خه‌ڵكی له دژی یه‌كێتی نیشتمانی و كابینه‌ی شه‌شه‌می حكومه‌تی هه‌رێم هانبده‌ن.
|
|
2/7/2010 12:13:30 PM
|
Print Page
|
|