|
بڕیارێكی كابینه‌ی شه‌شه‌م به‌رپرسان نیگه‌ران ده‌كات
|
تایبه‌ت به واڵاپرێس
له بڕیارێكیدا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بریاریداوه پاسه‌وانی به‌رپرسان كه‌م بكاته‌وه، ئه‌وه‌ش بۆته هۆی نیگه‌رانی ژماره‌یه‌ك له‌و به‌رپرسانه.
دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له بڕیارێكیدا پاسه‌وانی به‌رپرسه خانه‌نشینكراوه‌كان كه‌مده‌كاته‌وه و به‌رپرسانیش سه‌رسام بوون له‌و بڕیاره كتوپڕه.
له بڕیاره‌كه‌دا هاتووه وه‌زیری خانه‌شین ته‌نها 2 پاسه‌وان و بریكاری وه‌زیره‌كان و په‌رله‌مانتاران ته‌نها یه‌ك پاسه‌وانیان ده‌بێت بۆ یه‌ك ساڵ.
به‌رپرسێكی خانه‌شین به واڵاپرێس-ی راگه‌یاند: ئێمه لاریمان نیه له بریاره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم، به‌ڵام نه‌ده‌بوو ئه‌و بڕیاره به‌م شێوه كتوپڕه بێت له‌م كاته هه‌ستیاره‌دا.
وتیشی: بڕیاره‌كه له‌كاتێكی باش‌دا نه‌بووه بۆیه ده‌بێته جێی سه‌رنج و نیگه‌رانی به‌رپرسان و پاسه‌وانه‌كان.
به پێی بڕیاره‌كه موچه‌ی زیاتر له 800 پاسه‌وان ده‌بڕدرێت و كه بژێوی ژیانیان له‌سه‌ر ئه‌و موچه‌یه.
|
|
2/7/2010 1:09:50 PM
|
Print Page
|
|