|
هه‌رسێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌یه‌ك تۆڕی كاره‌با به‌سترایه‌وه
|
قادر ئه‌سمه‌ر
یاسین ئه‌بوبه‌كر وه‌زیری كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا رایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی كاره‌بای دهۆك ته‌نیا له توركیاوه دابین ده‌كرا ، ڕۆژی 6/2 پرۆژه‌ی راكێشانی كاره‌با له وێستگه‌ی 500مێگه‌واتی كاره‌با هه‌ولێره‌وه بۆ دهۆك ته‌واو بووه، كه به‌رێگای خه‌بات ئاكرێ ده‌ڕوات، به‌هۆیه‌وه 75 مێگه‌وات كاره‌با گه‌یشته ئه‌و شاره، له ئێستاوه تۆڕی كاره‌بای نیشتیمانی دهۆكیشی گرته‌وه.
وتیشی: به‌هۆی ئه‌و پرۆژه‌یه سێ سه‌عات كاره‌بای نیشتمانی بۆ شاری دهۆك زیاد بوو كه پێش ئێستا ته‌نیا 4سه‌عات كاره‌بایان هه‌بوو، هه‌روه‌ها گه‌یاندنی كاره‌با له هه‌ولێره‌وه بۆ دهۆك هیچ كاریگه‌ریه‌كی له‌سه‌ركاره‌بای هه‌ولێر و سلێمانی نابێت، به‌رنامه‌كه وه‌ك خۆی دمێنێته‌وه ، به‌ڵكو به كه‌وتنه‌كاری یه‌كه‌یه‌كی تری كاره‌بی چه‌مچه‌ماڵ بڕی كاره‌با زیاتر ده‌بێت .
راشیگه‌یاند: چاوه‌روان ده‌كرێت له‌ماوی دوو هه‌فته‌ی داهاتو یه‌كه‌ی چواره‌می وێستگه‌ی 750مێگه‌واتی چه‌مچه‌ماڵ كه 125مێگه‌وات به‌رهه‌م ده‌هێنێت بكه‌وێته‌كار.
سه‌باره‌ت به پێوه‌ری زیره‌ك وه‌زیری كاره‌بای هه‌رێم گوتی: بۆ ئه‌و مه‌به‌سته گرێبه‌ستێكمان له‌گه‌ڵ كۆمپانیای DMC ئیمارات به‌بڕی 50 ملیۆن دۆلار بۆ هێنانی 108هه‌زار سه‌عات بۆ هه‌رسێ پرێزگاكه‌ی هه‌رێم وهه‌روه‌ها دامه‌زراندنی 4ناوه‌ند له‌وشارانه و دانه‌یه‌كیش له‌ناو وه‌زاره‌تی كاره‌با ده‌بێت، له‌كات ئێستا 25هه‌زار دان گه‌ویشتوه له هه‌ندێك گه‌ره‌كی شاری هه‌ولێر وه‌ك ئه‌زمون كار ده‌كات .
|
|
2/7/2010 6:39:15 PM
|
Print Page
|
|