|
مه‌حومد عوسمان: بڕیاری ده‌سته‌ی پێداچونه‌وه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی دورخراوه‌كان له‌ژێِر فشاری ئه‌مریكادا بوه
|
كاروان خۆشناو
دكتۆر مه‌حمود عوسمان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان به سایتی والاپرێس – ی ڕاگه‌یاند: بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی دورخراوه‌كان له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی پێداچونه‌وه‌و دادپه‌روه‌ری نایاسی و ناده‌ستورییه، چونكه ئه‌و ده‌سته‌یه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی نیه و ناتوانێت بڕیارێكی له‌وجۆره ده‌ربكات، به‌ڵكو بۆی هه‌بوو ته‌نها هه‌ڵوێستی خۆی ڕابگه‌ینێت نه‌ك بڕیارێكی سیاسی ده‌ربكات و چه‌ندین كه‌س كه به‌هۆی تۆمه‌تی به‌عسی بونیان دورخراونه‌ته‌وه بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان.
وتیشی: بۆیه بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی دورخراوه‌كان بڕیارێكی به‌په‌له‌یه، به‌بڕوای من ئه‌و بڕیاره له‌ژێر كاریگه‌ری ده‌ره‌كیدا بوه به‌تایبه‌تی كاریگه‌ری ئه‌مریكا، به‌وپێیه‌ی له‌دوای سه‌ردانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ عێراق گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و دورخراوانه بڕیاری له‌سه‌ر درا.
|
|
2/7/2010 6:42:58 PM
|
Print Page
|
|