|
گه‌شتی ئاسمانی نێوان هه‌ولێر و سلێمانی له‌گه‌ڵ وڵاتی ئه‌ڵمانیا ده‌ستی پێكرد
|
قادر ئه‌سمه‌ر
دوای پچڕانی زیاتر له 20ساڵ له گه‌شتی ئاسمانی نێوان عێراق و ئه‌ڵمانیا ، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه یه‌كه‌م فڕۆكه‌ی ئه‌و وڵاته له‌كۆمپانیای به‌رلین لاین له‌فرۆكه خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر نیشته‌وه، دوای سه‌عاتێك له‌گه‌یشتنی به‌هه‌مانشێوه له فرۆكاخانه‌ی هه‌ولێر به50گه‌شتیاره‌وه به‌ره‌و به‌رلین به‌رێكه‌وت، ئه‌و گه‌شتنانه‌ش له‌نێوان هه‌ولێر و سلێمانی له‌گه‌ڵ به‌رلین به‌رده‌وام ده‌بێت .
حاجی فه‌یسه‌ڵ به‌رێوه‌به‌ری ده‌ستی كارگێری له كۆمپانیای زۆزگ فرۆكه‌وانی رایگه‌یاند: ئێمه وه‌ك كۆمپانیای زۆزك گرێبه‌ستمان له‌گه‌ڵ كۆمپانیای به‌رلین لاین مۆركردوه ، بۆ ئه‌نجامدانی گه‌شت له‌نێوا ئه‌و وڵاته و هه‌رێمی كوردستان ، به‌مه‌ش گه‌شته‌كان هه‌فته‌ی دو جار ده‌بێ جارێكیان له‌به‌رلینه‌وه بۆ هه‌ولێر و جاری دووه‌م له به‌رلین بۆ سلێمانی ده‌بێت.
|
|
2/7/2010 7:01:43 PM
|
Print Page
|
|