|
رێژه‌ی دانیشتوانی ناحیه‌ی قه‌ره‌هه‌نجیر ئه‌مساڵ له42هه‌زارو كه‌مكرایه‌وه بۆ 19 هه‌زار
|
كوردستان عه‌بدولخالق
بۆساڵی 2010 رێژه‌ی دانیشتوانی قه‌ره‌هه‌نجیر له 42 هه‌زاره‌وه كراوه به 19 هه‌زار به‌پێی رێژه‌ی دانیشتوانه‌كه‌یشی بودجه بۆ ناحیه‌كه ته‌رخانكراوه، به‌لای به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌كه‌یشه‌وه ئه‌و بریاره بریارێكی سیاسیه و كاریگه‌ری زۆریشی ده‌بێت له‌سه‌ر پرۆژه خزمه‌تگوزاریه‌كان له ناحیه‌كه‌یاندا.
ئاڤیستا محه‌مه‌د عه‌زه‌دین به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی قه‌ره‌هه‌نجیر جگه‌له‌وه‌ی نیگه‌رانی خۆی نیشاندا له‌سه‌ر كه‌م كردنه‌وه‌ی رێژه‌ی دانیشتوانی ناحیه‌كه به سایتیواڵاپرێس-ی راگه‌یاند: ئه‌و بڕیار به بریارێكی سیاسسی ئه‌ژمار ده‌كات كه ده‌رهه‌ق به ناحیه‌كه‌یان ئه‌نجامدراوه.
وتیشی: به‌پێ ئه‌و ژماره‌ی دانیشتوانه‌بێت كه له‌مساڵدا دیاریكراوه بۆمان 19هه‌زارو 841 كه‌س دانراوه له كاتێكدا له ساڵی 2006 و 2007 و 2008 42 هه‌زارو 569 كه‌س بوو، به‌وپێیه‌یش له ساڵه‌كانی رابردوودا بودجه‌یه‌كی باش ته‌رخانده‌كرا بۆ ناحیه‌كه، به‌ڵام له‌م ساڵدا ئه‌و بودجه‌یه‌ی كه‌به‌پێی رێژه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی دیاریكراوه یه‌ك ملیار‌و 328 ملێون دیناره، ئه‌و بودجه كه‌مه‌یش ته‌نها به‌شی یه‌ك پرۆژه ناكات، له كاتێكدا ئێمه بۆ ئه‌مساڵ 16 پرۆژه‌مان ئاماده‌كردوه بۆئه‌وه‌ی جێبه‌جێ بكه‌ین.
به‌رێوه‌به‌ری ناحیه ی قه‌ره‌هه‌نجیر باسی له‌وه‌كرد بۆچاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه یاداشتێكیشان ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگایی كه‌ركوك كردوه بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكیان بۆ بدۆزنه‌وه .
|
|
2/7/2010 7:17:11 PM
|
Print Page
|
|