|
ئێران: ده‌ستده‌كاته‌وه به‌پیتاندنی یۆرانیۆم
|
واڵاپرێس
ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران داوای له‌ئه‌كبه‌ر ساڵحی سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی وزه‌ی ئه‌تۆمی كرد، ده‌ست به‌به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی یۆرانیۆمی پیتێنراو بكاته‌وه به‌ڕێژه‌ی %20.
ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له‌لێدوانێكی ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاند: به‌ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌كانمان راگه‌یاند كه به‌ماوه‌ی مانگێك یان دوومان وه‌ڵاممان بده‌نه‌وه له‌سه‌ر ره‌زامه‌ندبوونیان به‌پیتاندنی یۆرانیۆم له‌ناو خاكی خۆیاندا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ی ئه‌و دوو مانگه مۆڵه‌ته‌دا ره‌زامه‌ندی ده‌رنه‌بڕن، ئه‌وه ده‌ستده‌كه‌ینه‌وه به‌پیتاندنی یۆرانیۆم به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رز له‌وڵاتی خۆماندا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا‌و له‌پاش ئه‌و فشاره‌ی حكومه‌تی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئێران دروستیكرد، به‌هۆی دامه‌زراندنی مووشه‌كی به‌رگری بالیست-ه‌وه له‌وڵاتانی ده‌ورووبه‌ری ئێران، ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بڕیاریدا كه‌وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه به‌شێكی یۆرانیۆمه‌كه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات بپیتێنێت، به‌ڵام ئه‌مڕۆ له‌لێدوانێتی ته‌له‌فزیۆنیدا داوای له‌ئه‌كبه‌ری ساڵحی سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران كرد كه ده‌ستبكات به‌پیتاندنی یۆرانیۆمه‌كه‌ی به‌ڕێژه‌ی 20%.
|
|
2/7/2010 7:50:29 PM
|
Print Page
|
|