|
حاكم قادر: هیچ گیروگرفتێك بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ی ئاسایشی هه‌رێم نییه
|
واڵاپرێس
دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رانی ئاسایشی گشتی( سلێمانی) رایگه‌یاند پێویسته لیژنه‌ی یه‌كگرتنه‌وه‌ی ئاسایش ده‌سبه‌كاربێته‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاسایشی پێی وایه یه‌كگرتنه‌وه‌ی ئاسایش پێویسته بۆ ئه‌م قۆناغه.
حاكم قادر حه‌مه‌جان به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی گشتی( سلێمانی) ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه به سایتی واڵاپرێس-ی راگه‌یاند: یه‌كخستنه‌وه‌ی ئاسایشی كه ده‌زگایه‌كی گرنگه له هه‌رێمی كوردستان پێویسته یه‌ك بگرێته‌وه.
له باره‌ی هه‌وڵه‌كانی یه‌كگرتنه‌وه‌ی ئاسایش له رابردوودا حاكم قادر وتی: له كابینه‌ی پێنجه‌م ره‌شنوسی یاساكه‌نوسرا، به‌ڵام به‌هۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان نه‌توانرا ئه‌و ره‌شنوسه قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێت و ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.
حاكم قادر رونیشیكرده‌وه ره‌شنوسی ئه‌و یاسایه‌ی كابینه‌ی پێنجه‌م له‌رووی یاساییه‌وه ته‌واوه، دوای پێداچوونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر پێویست كرا چه‌ند خاڵێكی دیكه‌ی بۆ زیاد ده‌كرێت، له پاشان ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كرێته بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.
راشیگه‌یاند: هیچ گیروگرفتێك بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ی ئاسایشی هه‌رێم نییه، هه‌موو كاره‌كان له رووی به‌رێوه‌به‌ری و یاسایی و هونه‌رییه‌وه ته‌واو بووه.
|
|
2/7/2010 7:50:53 PM
|
Print Page
|
|